سه‌رۆكی ڕێكخراوی پشكنینی گشتیی ئێران، باسی له گه‌نده‌ڵییه‌كی ١٠٠ میلیارد دۆلاریی دیکە له وه‌زاره‌تی نه‌وت‌دا كردوه.
ناسر سیراج سه‌رۆكی ڕێكخراوی پشكنینی گشتیی ئێران له بابه‌ت گه‌نده‌ڵییه‌كی دیكه‌ی ماڵی له ئێران دەڵێ: كه‌سێكی دیكه‌ش كه وه‌ك بابه‌ك زه‌نجانی، ١٠٠ میلیارد تمه‌نی پاره له وه‌زاره‌تی نه‌وت وه‌رگرتبوو و پاشان هه‌ڵاتبووه كانادا، بۆ ئێران گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه.
ناسر سیراج له نێو كۆڕی هه‌واڵنێران‌دا له‌باره‌ی ئەو گه‌نده‌ڵییه میلیاردییە نوێ‌یە له ئێران گوتی، كه‌سێكی دیكه‌ی وه‌ك بابه‌ك زه‌نجانی، ١٠٠ میلیارد تمه‌نی له وه‌زاره‌تی نه‌وت وه‌رگرتووه‌و بۆ وڵاتی كانادا ڕایكردبوو، بەڵام ئەوان توانیویانە پەلکێشی ئێرانی بکەنەوە.
ناوبراو گوتی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ خاوه‌ری دا ئالوگۆڕێ نوێ ڕووی نەداوە، به‌ڵام به‌پێی سیاسه‌تی نوێی كانادا له‌وانه‌یه بکرێ ئەویش رادەستی ئێران بکرێتەوە.
سه‌رۆكی ڕێكخراوی لێكۆڵینه‌وه‌ی گشتیی ئێران له‌باره‌ی ده‌سبه‌سه‌ركرانی كوڕی موهاجرانی كه گوایە ده‌ستی له په‌روه‌نده‌ی فرۆشتنی ده‌كه‌له‌كانی نه‌وت‌دا هه‌بووه گوتی، ئه‌م بابه‌ته ته‌واو نهێنییەو پشتڕاستی ناکەینەوەو وه‌درۆشی ناخه‌ینه‌وه.