برایان هۆک دەڵی: ڕێژیمی ئێران بەڵێنەکانی لە ڕێکەوتنی بەرجام ڕەچاو نەکردوووە، بۆیە دەکرێ گەماڕۆکان بۆ سەر ئێران بگەڕێتەوە.
برایان هۆک بەرپرسی پێشووی گرووپی جێبەجێکار لە کاروباری ئێران، لە وەزارەتی دەرەەی ئامریکا، ڕۆژی هەینی٣١ی گلاوێژی ٩٩ی هەتاوی ڕایگەیاند: ئەمریکا بۆ درێژکردنەوەی گەماڕۆکانی سەر ئێران پێویستی بە ئیجازە وەرگرتن لەهیچ کەس نییە، وەهەروەها گووتی گرینگی بە دژایەتی کردنی هیچ وڵاتێکیش نادا.
ناوبراو گوتی: ئێران بەڵێنەکانی لە ڕێکەوتنی بەرجام ڕەچاو نەکردوووە، بۆیە دەکرێ گەماڕۆکان بۆ سەر ئێران بگەڕێتەوە بە میکانیزمی پەلاپیتکە”ماشە”.
هۆک لە درێژەدا : شوڕای ئەمنییەت لە بەردەستەبەرکردنی ئاسایشی جیهان دەبوو گەمارۆ چەکوچوڵەکانی سەر ئێران درێژ بکاتەوە بەڵام بە پێچەوانەی ناوەکەیەوە جووڵایەوە،پاریس، پکەن و لەندەن بە ناکارامەیی تەواوەوە ئەرکەکانییان لە سەر گەماڕۆکانی ئێران بە جێ نەگەیاند.
ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی گەلاوێژی ٩٩ داوای کرد بە هۆی پابەند نەبوونی ئێران بە ڕێکەوتنی ناوەکی و بڕیارنامەی٢٢٣١، هەموو گەماڕۆکان کە بە هۆی ڕێکەوتنی بەرجامەوە، هەڵپەسێردرا بوون، دووبارە بە دژی تاران کارا بکرێنەوە.
دوناڵد ترامپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوووەکانی ئەمریکا، شەوی چوار شەممە ڕێکەوتی ٢٩ی گەلاوێژ، فەرمانی بە وەزیری دەرەوەی ئەم ولاتە کرد کە میکانیزمی پەلەپیتکە”ماشە” بە دژی ڕێژیمی ئێران بەکار بێنێتەوە تاکوو هەموو گەمارۆکانی سەرئەو ڕێژیمە کە بە هۆی ڕێکەوتنی بەرجام وەلا نرابوون دووبارە بگەڕێتەوە.
دوناڵد تڕامپ لە دانیشتنێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: ئەمریکا بە هۆی میکانیزمی پەلاپیتکە”ماشە” هەموو گەمارۆوە نێونەتەوەییەکان بە سەرکۆماری ئیسلامیی ئێراندا دەسەپێنێتەوە.












