کۆماری ئیسلامیی ئێران تووڕەیە لە سەدانەکەی کازمی بۆ ئەمریکا و بە شێوازی جیاجیا ناڕەزایەتی خۆی دەردەبڕێ.
هەر لەو پێوەندییەدا ئەمڕۆ شەممە ١ی خەرمانانی ٩٩ی هەتاوی ژماره‌یه‌ك له گرووپ و میلیشیا چه‌كدارییه‌كانی شیعەی عێراق له باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئه‌مریكا و ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیمارات و ئیسرائیل به‌یاننامه‌یه‌كی توندیان بڵاوكرده‌وه.
له بەشێکی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: پێویسته كازمی بڕیاری گه‌لی عێراق بۆ ده‌ركردنی هێزه بیانییه داگیركاره‌كان له سه‌روویانه‌وه ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌ربكات و چیدیكه رێگه نه‌دات، ئه‌مه‌ریكا پێچه‌وانه‌ی رێككه‌وتنی ستراتیژی له‌گه‌ڵ عێراق مامه‌ڵه بكات.
هه‌روه‌ها هاتووه: كاتێك بینیمان سه‌ردانه‌كه‌ی كازمی بۆ ئه‌مه‌ریكا پرسی چوونه ده‌ره‌وه‌ی هێزه داگیركاره‌كانی ئه‌مه‌ریكای له خۆ نه‌گرتووه، تاساوین و ناكرێت چیدیكه ده‌ستوور و یاسا و سه‌روه‌ری عێراق پێشێل بكرێت و پێویسته بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان له عێراق جێبه‌جێ بكرێت.
هه‌ر له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئه‌و گرووپ و میلیشیایانه ئیدانه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئیمارات و ئیسرائیلیان كردووه.
شایانی باسە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرەڕای تێچوویەکی یەکجار زۆر کە لە وڵاتانی دەوروبەردا بۆ ئاژاوەنانەوە و تێرۆر و شەڕخوازی خەرجی کردووە بەردەوام بە هۆی تووڕەبوونی خەڵکی ئەو وڵاتە و ناسینی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوام لە پاشەکشەدایە و ئەمەش ئەو ڕێژیمەی تووڕە کردووە.