خۆپێشاندەران لە پارێزگای زیقاربە بۆنەی تێرۆری ٥ چالاکی مەدەنی عێراق هەڵیانکوتایە سەر بارەگای گرووپە شیعەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئاگریان تێبەردان.
خۆپیشانده‌ران له شاری ناسریه‌ی ناوه‌ندی پارێزگای زیقار هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باره‌گای ئه‌و گرووپ و لایەنانەی سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێران کە تۆمەتبارن بە تێرۆریئ ٥ چالاکی مەدەنی وئاگریان لە بارەگاکانیان بەردا، هه‌روه‌ها له گۆڕه‌پانی حبوبی سه‌نته‌ری شاره‌كه‌ش ماتۆڕێكی بۆمبڕێژكراو ته‌قیه‌وه.
به‌هۆی تیرۆركردنی چه‌ند چالاكوانێك له پارێزگای به‌سره له هه‌فته‌ی رابردوو دوای ته‌قینه‌وه‌ی ماتۆڕێكی بۆمبڕێژكراو له گۆڕه‌پانی حبوبی ناسریه، كه به‌هۆیه‌وه ١١كه‌س برینداربوون، خۆپێشانده‌رانی ناسریه شه‌وی رابردوو هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باره‌گای هه‌ر یه‌ك له، رێكخراوی به‌در، حیزبی ده‌عوه، عه‌سائیبی ئەهلی حەق و باره‌گای چه‌ند لایەنێکی دیکەی نزیک لە ڕێژیمی ئێرانیان سووتاند .
شایانی باسە کە لە لایەكی دیكەوە شەوی ڕابردوو خۆپیشانده‌ران لە شاری به‌سره ئاگریان له نووسینگەی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بەردا.
جێگای ئاماژەیە کە خەڵکی عێراق بە گشتی و شیعەکانی ئەو وڵاتە بە تایبەتی بێزاری و ڕقی خۆیان لە کۆماری ئیسلامیی ئێران و دەستێوەردانەکانی ئەو ڕیژیمە لە عێراق ناشارنەوە و داوای دەرکردنی گرووپە شیعەکانی سەر بەو ڕێژیمە لە عێراق دەکەن.












