ده‌ستبه‌کاربوونی كۆمه‌ڵه‌ی پێترۆشیمیی شاری مه‌هاباد دیسانه‌که‌ش دواخرا.
پاش تێپه‌ڕینی زیاتر له ١٠ ساڵ له قه‌راری ده‌ستبه‌کاربوونی كۆمه‌ڵه‌ی پێترۆشیمیی مه‌هاباد دوابڕیار ئه‌وه بوو که ئه‌و کارخانه‌یه له مانگی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵدا به ڕه‌سمی مه‌هاباد ده‌ست به كار بێ، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ش به هۆی پێبه‌ند نه‌بوونی كاربه‌ده‌ستان به واده‌و بهڵێنییهكانیان، ده‌ستبه‌کاربوونی ئه‌م پڕۆژه گرینگه سه‌نعه‌تییه بۆ مانگی ڕێبه‌ندانی ئه‌مساڵ دوا خرا.
قوڵینگی دروستکردنی كۆمه‌ڵه‌ی پێترۆشیمیی مه‌هاباد له مانگی خه‌رمانانی ساڵی ٨٣ و به ده‌ستی محه‌ممه‌د خاته‌می لێدراو بڕیار بوو له ماوه‌ی ٣ ساڵدا ئه‌م پڕۆژه‌یه ته‌واو بکرێ، به‌ڵام پاش هاتنه سه‌ركاری ده‌وڵه‌تی ئهحمهدینژاد ئه‌م پڕۆژه‌یه به ته‌واوی پشتگوێ خراو له بیر كرا، به جۆرێک که پێترۆشیمیی میاندواو که چه‌ند دوای ئه‌وه‌ش بڕیاری له‌سه‌ر درا، ئێستا له مێژه ته‌واو بووه.
به‌پێی ڕاگه‌یاندنی كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی كه‌میی بودجه‌و ئیعتیبار‌و دوایه‌ش گه‌مارۆ ئابوورییه‌كان هۆی سه‌ره‌کیی ئه‌م گرفتانه بوون كه ده‌ستبه‌کاربوونی پێترۆشیمیی مه‌هابادیان له‌م ماوه‌ی ئه‌م ١٠ ساڵه‌دا دوا خستووه.
سه‌رۆكی ڕێكخراوی سه‌نعه‌ت، كانزاو تیجاره‌تی پارێزگای ورمێ ده‌ڵێ ئه‌م یه‌كه به‌رهه‌مهێنه‌ره گه‌وره‌یه توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ هه‌لی كاری بۆ زیاتر له ٥٠٠ كه‌س پێك بێنێ، به‌ڵام به‌پێی ڕاپۆرته‌كان ژماره‌یه‌کی یه‌كجار كه‌م له‌م كه‌سانه‌ی له كۆمه‌ڵه‌ی پێترۆشیمیی مه‌هاباد دامه‌زراون خه‌ڵکی بێکارو ده‌رچووی زانکۆی ناوچه‌ی مههابادنو زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری غه‌یره کورد‌و له ناوچه‌کانی دیکه‌ی ده‌ره‌وه‌ی کوردستان هاتوونو له‌وێ دایانمه‌زراندوون