عه‌لی ئه‌حمه‌د سوله‌یمان، زیندانیی سیاسیی كوردی خه‌ڵكی باشووری كوردستان، له زیندانی ته‌ورێزدا له بارودۆخی ناله‌باری ڕووحی و جه‌سته‌ییدایه و سه‌ره‌ڕای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حوكمی قهساسو گۆڕدرانی ئه‌م حوكمه به زیندان، به‌ڵام هێشتا زیندانی ته‌ورێز له‌و حوکمه ئاگادار نه‌کراوه‌ته‌وه.
عه‌لی ئه‌حمه‌د سوله‌یمان كه پێشتر به تۆمه‌تی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خودا مه‌حكووم كرابوو، سزای ٩ ساڵ و شه‌ش مانگی له زیندانی ورمێ‌دا کێشاو؛ به‌ڵام له حوكمێكی نوێ‌دا ٥ ساڵ زیندانیی دیکه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراو، ئێستاش به‌هۆی دوورخرانه‌وه‌ی بۆ زیندانی ته‌ورێز له بارودۆخێكی خراپی ڕووحیو جه‌سته‌ییدا ده‌ژی.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنیری کوردستان‌و کورد ناوبراو سه‌ره‌ڕای تووشبوونی به نه‌خۆشیی جۆراوجۆر، به‌هۆی ڕانهگهیهندرانی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حوكمی قه‌ساسی ناوبراو و گۆڕدرانی ئه‌م حوكمه به زیندان، ئیمكانی كهلكوهرگرتن له‌م ئیمتیازانه بۆ ناوبراو نه‌ڕه‌خسێندراوه كه به زیندانییه‌كی ئاسایی دهدرێو له مه‌ره‌خه‌سیی ده‌رمانیش بێبه‌ش كراوه.
عه‌لی ئه‌حمه‌د سوله‌یمان له بارودۆخێكدا له زیندانی ته‌ورێز توند کراوه كه نه زمانی توركی دهزانێو نه هیچ خزم و ناسیاوێكی له ئێران هه‌یه كه له نێو زینداندا خه‌رجی بكێشن. ئه‌وه‌ش له حاڵێكدا كه بارودۆخی جهستهییو ڕووحیی ئه‌م زیندانییه كورده‌ی خه‌ڵكی باشووری كوردستان زۆر خراپ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌و، ده‌گوترێ به سه‌رنجدان به نه‌خۆشییه‌كانی ناوبراو، به‌ڵام ئه‌م زیندانییه هه‌لی كار كردن له نێو زیندانیشی بۆ نه‌ڕه‌خسێندراوه تا بتوانی ده‌ستی له گیرفانی خۆیدا بێ‌و پێداویستییه‌کانی خۆی دابین بکا.
ئه‌م زیندانییه سیاسییه كه پێشتر له ساڵۆنی ١٢ی زیندانی ورمێ توند كرابوو، تۆمه‌تی كوشتنی دوو كه‌س له ئه‌ندامانی سپای پاسدارانی خراوه‌ته پاڵ. ناوبراو له كۆتاییه‌كانی مانگی ڕێبه‌ندانی ساڵی ٩١ به تۆمه‌تی بوونی پێوه‌ندیگرتنی به ئه‌حمه‌د شه‌هید و هه‌واڵنێرانی بێ سنوور، هه‌روه‌ها به تۆمه‌تی پڕوپاگه‌نده به‌دژی ڕێژیم له نێو به‌ندیخانه‌دا، حوكمی ١ ساڵ زیندانی ته‌عزیریی دیکه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پا.