محه‌ممه‌د نه‌زه‌ری، به‌ندكراوی سیاسی كوردی به‌ندیخانه‌ی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج كه ماوه‌ی ٢٢ ساڵه له‌م به‌ندیخانه‌یه دایه له نامه‌یه‌كدا ڕوو به ده‌زگای قه‌زایی ئێران دهننوسێ به به‌رده‌وامی مافم پێشێل ده‌كرێ.
محه‌ممه‌د نه‌زه‌ری به‌ندكراوی سیاسیی به‌ندیخانه‌ی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج وێڕای تێپه‌ڕكردنی ٢٢ ساڵ مانه‌وه له‌م به‌ندیخانه‌یه، ئاماژه به پێشینه‌ی نه‌خۆشیی خۆی ده‌كا و ده‌نووسێ: به هۆی نه‌خۆشیی دڵم و له سه‌ر داوای سه‌رۆكی بێهداری و پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ له زیندانی ڕه‌جایی شار، ده‌بوایه من به‌ڕێی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان كرابام، به‌ڵام دادگا ئه‌م ئیزنه‌ی پێ نه‌دام و تا ئێستاش ئه‌م داوایه بێ وڵام ماوه‌ته‌وه.
ئه‌م زیندانییه سیاسییه له درێژه‌ی نامه‌كه‌ی خۆیدا هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به تێپه‌ڕ كردنی ماوه‌ی حوكمه‌كه‌ی خۆی له دوور خراوه‌یی و له زیندانێكی دیكه‌دا ده‌كا و ئه‌وه به پێشێل كرانی مافه‌كانی خۆی ده‌زانێ، ناوبراو ده‌ڵێ به سه‌رنجدان به‌و بابه‌ته كه بنه‌ماڵه‌كه‌م له پارێزگای ورمێ ده‌ژین، داوای گواستنه‌وه بۆ شوێنی ژیانی خۆم كردووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه دادگا به گواستنه‌وه‌ی من قایل بووه، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی زیندانه‌كانی پارێزگا به بیانووی كه‌م بوونی جێگا دژایه‌تیی له‌گه‌ڵ ئه‌م داوایه‌ی من كردووه.
ئه‌م گیراوه سیاسییه خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به بارودۆخی خۆی و تاوتوێ كردنی مافه پێشێل كراوه‌كانی بووه.
محه‌ممه‌د نه‌زه‌ری له دایك بووی ساڵی ١٣٥٠ و له ساڵی ١٣٧٣ له بۆكان به تۆمه‌تی هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ حیزبی دێموكراتی كوردستان ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و حوكمی زیندانی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پاوه.
محه‌ممه‌د نه‌زه‌ری له ماوه‌ی 22 ساڵی ڕابردوودا سه‌ره‌ڕای گیر و گرفتی جه‌سته‌یی و ناساغی خۆی، به‌ڵام له مه‌ره‌خه‌سیی ده‌رمانی بێبه‌ش كراوه، ناوبراو ئێستا بۆ زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج دوور خراوه‌ته‌وه و به دوور له شار و زێد و بنه‌ماڵه‌كه‌ی، ماوه‌ی حوكمه‌كه‌ی تێپه‌ڕ ده‌كا.