به‌ڕێوه‌به‌ری شوورای هاواهه‌نگیی به‌ربه‌ره‌كانی له‌گه‌ڵ ماده هۆشبه‌ره‌كانی كرماشان گوتی له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا ٩٤ كه‌سی تووش بوو به مادده هۆشبه‌ره‌كان مردوون كه له‌م به‌ینه‌دا ١٣ ژنیش ده‌بیندرێ.
عه‌لی شمشیری، به‌ڕێوه‌به‌ری شوورای هاواهه‌نگیی به‌ربه‌ره‌كانی له‌گه‌ڵ ماده هۆشبه‌ره‌كانی كرماشان ئه‌م ئاماره‌ی به نیشانه‌ی زه‌نگی مه‌ترسیی جیددی له‌م بواره‌وه زانیوه و وتوویه‌تی پێویسته دام و ده‌زگا به‌رپرسیاره‌كان له بابه‌ت دابین كردنی شوێنی حه‌وانه‌وه بۆ ژنانی موعتادی سه‌ر شه‌قام ڕێوشوێنی تایبه‌ت بگرنه به‌ر.
ناوبراو به پشت به‌ستن به ئاماری كاربه‌ده‌ستان له بابه‌ت ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی 3 میلیۆن و ٥٠٠ هه‌زار قاچاغچیی ماده‌ی سڕكه‌ر له ماوه‌ی ١١ ساڵی ڕابردوودا له سه‌رتاسه‌ری ئێران گوتی: ئه‌م ئاماره یه‌كجار زۆره و ده‌رخه‌ری ئه‌م ڕاستییه تاڵه‌یه، ناوبراو ئیدیعای كردووه كه سه‌ره‌ڕای چالاكی كردنی ناوه‌نده به‌رپرسیاره‌كان له‌م بواره‌وه، به‌ڵام به‌م حاڵه‌ش بازاڕی قاچاغ و فرۆشتنی مادده‌ی هۆشبه‌ر هێشتاش هه‌ر گه‌رمه.