پێكهاته‌ی سه‌دی ٣٥ی پانتایی ١ هه‌زار و ٨٥٠ هێكتاریی شاری ئیلام كۆن و سواوه و وه‌ك شوێنی نیشته‌جێ بوونی ناڕه‌سمی ئه‌ژمار ده‌كرێ.
به‌وته‌ی سه‌ید كهماڵهدین میرجهعفهریان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕێگه‌وبان و شارسازیی پارێزگای ئیلام، پێكهاته‌ی ٣٧٥ هێكتار كه بریتییه له سه‌دی ٢٠ی پانتایی شاری ئیلام كۆن بووه و ٢٣٠ هێكتاریش كه ده‌كاته سه‌دی ١٥ی پانتایی ئه‌م شاره وه‌ك شوێنی نیشته‌جێ بوونی ناڕه‌سمی دێته ئه‌ژمار.
ناوبراو هه‌روه‌ها وتوویه‌تی: نزیكه‌ی ٢٠ هه‌زار كه‌س له حه‌شیمه‌تی ١٦٠ هه‌زار كه‌سیی شاری ئیلام له‌م ناوچه پهڕاوێزنشینانه و له ژێر ناوی گه‌ڕه‌كه ناڕه‌سمییه‌كاندا نیشته‌جێ كراون.
میرجهعفهریان له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا وتوویه‌تی: له‌م گه‌ڕه‌كه كاول و پهڕاوێزانهدا ٦٠ خانووبه‌ره هه‌یه و به سه‌رنجدان به ئاستی زۆری سووان و كۆن بوونی ئه‌م ماڵانه، پێویسته ئه‌م پارێزگایه له‌و بواره‌وه به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی میللی دابڕێژێ.