چرات نەکوژایەوە، حەفتاوپێنج وەرزت بڕی و ماوی
لە گەڵ وەستان و ماندووبوون و دەسبەردان نەگونجاوی
لە دەریای شۆڕشێک دا گەمییەکەت دێت و دەچێ، دایم
شەپۆلی توندی سەرشێت لێدەدەن، ئەمــــــما نەخنکاوی
هەوا تەمگرتوە، دەریا هەژاو، ســــــــــــەرمەنزڵیش دوورە
ئەتۆ ڕێی خۆت دەپێوی و قەت لە تۆفانیــــش نەترساوی
لە نەردێنی سیاسەت دا گەڵێک جار شــــــەشدەرت گیرا
بەڵام دەرچووی و تێهەڵچوویەوە و ئاخــــــری نەدۆڕاوی
لە گەڵ ترس و گومان و ناهومـــــــــــێدی دیارە بێـــگانەی
کە تۆ میراتی قازیی، بۆ نەوەی ئەمــــــــــــڕۆ بەجێماوی