ڕۆژی بوونی پەنجەرە، مانگی گەلاوێژی ژیان
بیست و پێنج چركە لە تەنیایی منن ئاسمانەكان
ڕۆژی گۆرانی، بە دەنگی ڕۆژژمێری ڕۆژھەڵات
كاتی سەوزی نیشتمانی ماسییە و ساتی ژیان
بیست و چوار ھەنگاوی ڕوون مەودایە تاكوو چوار چرا
ڕۆژی خۆرە و سەردەمی چیرۆكی ناو ئەفسانەكان
ڕاشەكا، ئاڵایەكی خۆر ڕەمزی ئێوارانی بوو
ڕادەژا، بێشكەی ئەوینمان بۆ سروودی بەربەیان
ئەو ھەرێمەش، ناوی ئەستێرەی لە ئاسمانان خزا
ھێندە كەونارایە نووری، بۆتە فەسڵێكی زەمان
ھەر بژی! مانگێك كە ساڵێكی لە جوانی پێ بڕا
ھەر بمێنێ! ناوی ئەو ئاوێنەیەی تۆی دا نیشان
بیست و پێنج ئاسمان، لە سەر پێنووسی دارێكدا دەژین
ئەی گەلاوێژێ! كە گۆشەی چاوی تۆیە ڕەمزی مان
بیست و جوانی و سەربەخۆیی شێعرە ناوت، ئێستەكەش
بیست و دەریایەك بزەت خستۆتە نێو دیوانەكان