دایکی دوو شەهیدی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی سندووسی نەغەدە ماڵاوایی له ژیان کرد.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به کوردستان و کورد، زوڵه‌یخا عه‌بدوڵڵاپوور کچی ئیبراهیم،خەڵکی ئاوایی خەلیفەلیانی ناوچەی سندووسی نەغەدە دایکی شه‌هیدان خالید نه‌سیری و موسلح نه‌سیری و پێشمه‌رگه‌ی دێرین و که‌م ئه‌ندام حامید نه‌سیری، له ته‌مه‌نی ٩٢ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
دایه زوڵه‌یخا ژنێکی به وره و کوردپه‌روه‌ر بوو و سه‌ره‌ڕای له ده‌ستدانی دوو کوڕ له ریزه‌کانی حیزبی دێموکرات‌دا و دووری چه‌ندین ساڵه‌ی له جگه‌رگۆشه پێشمه‌رگه که‌م ئه‌ندامه‌که‌ی، دیسانه‌که هه‌روا قورس و قایم وه‌فادار به رێبازی کوڕه شه‌هیده‌کانی مابوو و بۆ ساتێکیش له وه‌دیهاتنی ئامانجی کوڕه‌کانی نا‌ئومێد نه‌بوو. خالید نه‌سیری ساڵی ١٣٦٢ له پشت چه‌قه‌ڵ مسته‌فا و موسلح نه‌سیری ساڵی ٦٨ شه‌هید بوو و هه‌روه‌ها حامید نهسیریش ساڵی ٦٥ بریندار بوو و تووشی که‌مئه‌ندامی هات هه‌ر سێکیان پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموکرات بوون.
ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی کۆچی دوایی دایه زوڵه‌یخا پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی خزم و کەسوکاری بە تایبەت هاوڕێ حامید نه‌سیری دەکاو خۆی به شه‌ریک و به‌شداری خەمیان ده‌زانێ.