خوشکی تێکۆشەری دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستان سیامەک وەکیلی ماڵاوایی له ژیان کرد.
بهپێی ههواڵی گهیشتوو به کوردستان و کورد، ئێوارە ڕۆژی هەینی ٢٩ی خەزەڵوەری ١٣٩٤ی هەتاوی، شەهین وەکیلی، خوشکی تێکۆشەر دێرین و فەرماندە و کادری حیزبی دێموکراتی کوردستان سیامەک وەکیلی، پاش ماوەیەک بەربەرەکانی لەگەڵ نەخۆشی شیرپەنجە لە تەمەنی ٥٥ ساڵی دا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
شەهین خوشکی گەورەی کادری دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستان سیامەک وەکیلی، ساڵی ١٣٣٩ی هەتاوی لە بنەمالەیەکی شۆڕشگێڕ و خاوەن هەڵویستی شاری سنە لە دایک بوو. بە هۆی هەڵویست شۆڕشگیڕانەی سیامەکی برایەوە، زۆر جار تووشی لێ پرسینەوە بوو و چەندین جار ڕاپێچی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم کرا، بەڵام ئەو قاییم و خۆڕاگر لە بەردەم هەڕەشە و چاو سوورکردنەوەی پیاوانی ڕێژیم دا ڕاوەستا و هەموو کات پشتگیر و پشتیوانی شۆڕش و بزووتنەوەی رەوای گەلەکەمان بوو.
خوالێخۆشبوو مرۆڤێکی لە سەرخۆ، ڕووخۆش، هەموو کات ئاواتی ئەوە بوو کە سیامهکی برای بۆ جارێکی دیکە لە ئامێزی بگرێتەوە، بەڵام بە داخهوه ئەو ئاواتەی نەهاتە دیی و مخابن نزیکەی ١٢ ساڵ لەمەوبەر تووشی نەخۆشی شیرپەنجە بوو و بە درێژایی ئەو ساڵانەی دوایی بە ئازاری ئەو نەخۆشییەوە ناڵاندی، تاکوو سەرئەنجام کاتژمێر ٥ی ئێوارەی ڕۆژی هەینی ماڵئاوایی کرد.
ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی کۆچی دوایی شەهین وەکیلی پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی وەکیلی، هەموو خزم و کەسوکاری لە شاری سنەو بە تایبەت هاوڕێ سیامەک وەکیلی دەکاو خۆی به شهریک و بهشداری خەمیان دهزانێ.