چوارەمین فێستیڤاڵی دوو ساڵانەی شێعری کوردیی منداڵان لە لایەن ئەنجومەنی شێعر و ئەدەبی “ئەیوان”ـی شاری ئیلام گەیشتە قۆناغی کۆتایی.
لەم فێستیڤاڵەدا ٥۰٦ پارچە شێعر لە ۱۲٦ شاعیر لە سەرجەم شارەکانی کوردستان و بە زاراوە جیاوازەکانی کوردی، خرایە بەر دیدی لێژنەی داوەرانی ئەم فێستیڤاڵە و لە نێو ئەم بەرهەمانەدا، ۱۰ شاعیر وەکوو هەڵبژاردە و ۱۰ شاعیری دیکەش وەکوو شایانی ڕێزلێنان هەڵبژێردران.
جێی ئاماژەیە ژمارەیەک لە شاعیرانی مێرمنداڵ لەو فێستیڤاڵەدا بەشدار بوون و ڕێزیان لێ گیرا.
شایانی باسە بە هۆی پەتای کۆرۆنا ڕێوڕەسمی کۆتایی فێستیڤاڵەکە بە شێوازی سەرهێڵ بەڕێوە چوو.