ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە بۆنەی ۲٥ـی گەلاوێژ لە ناوچەی شاماتی مەهاباد چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی شاماتی مەهابادی لانکەی کوردایەتی بە شێوەیەکی ڕێک و پێک و سەرنجڕاکێش بە بۆنەی ۲٥ـی گەلاوێژ ساڵیادی ۷٥ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بە نووسینی دروشمی شۆڕشگێڕی و دانانی جامانە و گوڵ و ئاڵای کوردستان یادی ئەم ڕۆژە مەزنەیان بەرز ڕاگرت و پەیمانی وەفاداری بە ڕێگا و ڕێبازی شەهیدان و ئامانجەکانی حیزبی دێموکراتیان نوێ کردەوە.
لە لایەن کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێڕای دەسخۆشی و ماندوونەبوونی لە هاوڕێیانی بوێر و تێکۆشەری حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی شاماتی مەهاباد، سەرکەوتنی زیاتریان لە کار و چالاکییەکانیاندا بۆ بە ئاوات دەخوازین.