پارێزەرانی ڕۆژهەڵات بە بۆنەی ۲٥ـی گەلاوێژ لە لوڕستان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لوڕستانی سەربەرز و خۆڕاگر بە بۆنەی ۲٥ـی گەلاوێژ ساڵیادی ۷٥ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بە شێوەیەکی بەربڵاو بە نووسینی دروشمی شۆڕشگێڕی و حیزبی یادی ئەو ڕۆژە مەزنەیان بەرز ڕاگرت و پەیمانی نەسرەوتن تا سەرکەوتن و گەیشتن بە مافە ڕەواکانی نەتەوەکەمانیان بە گیان و دڵ نوێ کردەوە.
لە لایەن کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێڕای دەسخۆشی و ماندوونەبوونی لە هاوڕێیانی بوێر و تێکۆشەری حیزبی دێموکراتی کوردستان، سەرکەوتنی زیاتریان لە کار و چالاکییەکانیاندا بۆ بە ئاوات دەخوازین.