ئه‌فسانه بایزیدی، كچه خوێندكاری كوردی خه‌ڵكی شاری بۆكان، له لایه‌ن لقی ٢ی دادگای ئینقلاب له شاری مه‌هاباد تۆمه‌تی “پڕ و پاگه‌نده به‌دژی نیزام” و”سووكایه‌تیی كردن به ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی” خراوه‌ته پاڵ.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی چالاكانی مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران، ئه‌فسانه بایزیدی، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی حه‌وتووی ڕابردوو، به‌ڕێی دادگای ئینقلاب له شاری مه‌هاباد كراوه و پاش ئه‌وه‌ی كه ئه‌م تۆمه‌تانه به‌سه‌ردا سه‌پاوه ، سه‌رله‌نوێ ڕاپێچی گرتنگه‌ی ئیتلاعاتی سپا له بۆكان كراوه‌ته‌وه.
بڕیاره كۆبوونه‌وه‌ی دادگایی كرانی ئه‌م چالاكه سیاسییه، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ئه‌م حه‌وتوویه له لقی ١ی دادگای ئینقلاب له مه‌هاباد به سه‌رۆكایه‌تیی “محمدخواه” به‌ڕێوه‌بچێ.
ئه‌م كچه چالاكه كورده‌ی خه‌ڵكی شاری بۆكان، له ڕێكه‌وتی ١٦ی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ له لایه‌ن ئیتلاعاتی سپاهوه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
ئه‌فسانه بایزیدی پێشتریش له مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ٩٢ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و پاش ماوه‌یه‌ك به دانانی بارمته‌ی ١٠٠ میلیۆن تمه‌نی ئازاد كرابوو، ناوبراو له‌م په‌روه‌نده‌یه‌دا حوكمی ٢ ساڵ زیندانی ته‌علیقی به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو.