بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی بانە گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٣ی گەلاوێژی ٩٩ی هەتاوی، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنووری “هەنگەژاڵ”ـی بانە تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردوە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی “هادی خدری” گیانی لەدەست داوە.
کۆڵبەری یەکێک لەو ڕێگە ناچاریانەیە کە بەشێکی خەڵکی کوردستان بە تایبەت لە ناوچە سنوورییەکان بۆ پەیدا کردنی بژیوی ژیانی ڕۆژانەیان پەنایان بۆی بردوە، لەم ڕێگەیەشدا مەترسیی بەردەوامیی تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی، ڕەق بوونەوە لە سەرمادا، بەربوونەوە لە بەرزاییەکانیان لە سەرەو بەم هۆیانەوە ساڵانە بە دەیان کۆڵبەر گیان لەدەست دەدەن و بریندار دەبن.