هەشت ڕۆژ دوای تەقینەوە گەورەکەی بەیرووت، “ئیمانۆئل مەکرۆن” سەرۆککۆماری فەڕانسە ڕۆژی چوارشەممە٢٢ی گەلاوێژ، هۆشداری بە هاوتا ئێرانییەکەی خۆی حەسەن ڕۆحانی دا و گوتی دەستێوردانەکان لە لوبنان دەبێ تەواو بێ.
بە پێی بەیاننامەی کۆشکی سەرۆککۆماریی فەڕانسە، مەکرۆن لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە هاوتا ئێرانییەکەی گوت: “هەموو هێزە میلیشیاکانی لوبنان دەبێ لە هەر جۆرە گرژی و ئاڵۆزییەک خۆ بپارێزن”.
هەروەها ناوبراو گوتی: “زۆر پێویستە کە هەموو چالاکی و یارمەتییەکان لە چوارچێوەی بڕیارەکانی ڕێکخراوی نێونەتەوەیی بۆ یارمەتیدانی بەیرووت و پشتیوانی لە خەڵکی لوبنان بێ.
ئیمانوئل مەکرۆن سەرۆککۆماری فەڕانسە، ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی گەلاوێژ ڕایگەیاند کە هەڕەشەکان تەنیا کەسایەتییە سیاسییەکانی شیعە ناگرێتەوە، بەڵکوو سوننی و مەسیحییەکانی لوبنانیش دەگرێتەوە.












