ده‌وڵه‌تی هوله‌ند به‌نیازه به مه‌به‌ستی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ گرووپی داعش چه‌ك و چۆڵ بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بنێرێ.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی ڕادیۆ و ته‌له‌ڤیزیۆنی هوله‌ند (N0S)، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هوله‌ند وتوویه‌تی له بابه‌ت گه‌یاندنی كه‌رسته‌ی شه‌ڕ و ته‌قه‌مه‌نی بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتی ئاڵمان ئاڵوگۆڕی بیروڕا ده‌كا، چونكی به‌ڕای ئه‌و ئه‌م مه‌سه‌له شتێك نییه كه بتوانن به ته‌نیایی بڕیاری له سه‌ر بده‌ن.
ئاڵمان ده‌مێكه به مه‌به‌ستی پۆشته كردن و ڕاهێنانی هێزی پێشمه‌رگه، چه‌ك و چۆڵ و ڕاوێژكاری نیزامی به‌ڕێی هه‌رێمی كوردستان ده‌كا.
له ئێستادا هێزی نیزامیی هوله‌ندیش له شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان خه‌ریكی ڕاهێنانی هێزی پێشمه‌رگه‌یه. به‌ڵام وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هوله‌ند ده‌ڵێ “هه‌ر به ته‌نیایی ڕاهێنان بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی داعش به‌س نییه.”
ناوبراو له هه‌مان حاڵ‌دا پێداگری كردووه كه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش ده‌بێ له لایه‌ن هێزه وشكانییه ناوچه‌ییه‌كانه‌وه به‌ره‌و پێش بچێ و له‌م بواره‌وه هێزه‌كانی ئورووپا هیچیان له ده‌ست نایه.
قسه‌كانی ناوبراو له حاڵێكدایه كه حه‌وتووی ڕابردوو هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان توانیان شاری شنگال له چنگی داعش ڕزگار بكه‌ن.