كاولبوونی سه‌یر و له ڕاده‌به‌ده‌ری شاری شنگال له باشووری كوردستان بۆته هۆی سه‌رسوڕمان و سه‌رلێشێواوی هاووڵاتییانی ئیزه‌دیی خه‌ڵكی ئه‌م شاره.
شاری شنگال كه بۆ ماوه‌ی سه‌دان ساڵ شوێنێكی ئه‌من بۆ ژیان و حه‌وانه‌وه‌ی گرووپه سوننی، شیعه، مه‌سیحی و ئیزه‌دییه‌كان بووه، له هاوینی ساڵی ڕابردوودا له لایه‌ن گرووپی داعشه‌وه داگیر كرا و كورده ئیزه‌دییه‌كانی ئه‌م شاره یان كوژران، یان به‌دیل گیران، یا ئاواره بوون.
حه‌وتووی ڕابردوو له لایه‌ن ٧٥٠٠ سه‌رباز و به پاڵپشتیی فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئا‌مریكا و به هه‌وڵ و هیممه‌تی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان شاری شنگال ئازاد كرا، به‌ڵام تا ئێستاش قووڵایی ئه‌م جینایه‌تانه‌ی كه گرووپی داعش له‌و شاره كردوویه‌تی هه‌روا به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
پاش ئازاد كرانی ئه‌م شاره له چنگ جینایه‌تكارانی داعش گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ له‌م شاره دۆزرایه‌وه كه له‌ودا ته‌رمی نزیكه‌ی ٨٠ ژنی ئیزه‌دی ژێر خاك كرابوو.
خه‌باتكارێكی ئیزه‌دی كه ئاستی وێران بوونی ئه‌م شاره بۆته هۆی حه‌به‌سان و سه‌ر لێ شێوانی ده‌ڵێ: به‌ڕاستی دیمه‌نێكی ترسناكه. شاری شنگال پێشتر چۆن بوو ئێستا چۆنه. له ئێستادا ئه‌م شاره به ته‌واوی كاول بووه و خراپتر له كۆبانێی به‌سه‌ر هاتووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه قاسم شه‌شۆ، فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه ئیزه‌دییه‌كان ڕه‌خنه‌ی له خه‌مساردیی ده‌وڵه‌تی به‌غدا له یارمه‌تیی گه‌یاندن به‌م هێزانه گرتووه كه له ماوه‌ی ١٥ مانگی ڕابردوودا بێ پسانه‌وه له به‌ره‌ی شه‌ڕ به‌دژی ئه‌م گرووپه تێرۆریسته‌دا بوون. ناوبراو وتوویه‌تی ئه‌م كه‌س و لایه‌نانه‌ی كه هاوكاریی داعشیان نه‌كردووه و هیچ زیانێكییان به خه‌ڵك نه‌گه‌یاندووه ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌م شاره، چونكی ئێمه هیچ كێشه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ ئه‌وان نییه. به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وانیش له‌ژێر ئاڵای كوردستاندا بن و خۆیان به هاووڵاتییانی به‌شێك له ناوچه‌كانی كوردستان بزانن.