كۆڕی جیهانیی ئابووری پاش تاوتوێ كردنی به‌شه‌كانی ئابووری، فێركاری، ته‌ندرووستی و سیاسی، ڕاپۆرتێكی له بابه‌ت كه‌لێنی ڕهگهزایهتیی و جیاوازیی نێوان ژن و پیاو له وڵاته جیاجیاكانی جیهان له بابه‌ت كه‌لك وه‌رگرتن له ده‌رفه‌ته‌كان و به‌شداری كردن له كاروباری جۆراوجۆردا بڵاو كردۆته‌وه.
له ڕاپۆرتی كۆڕی جیهانیی ئابورویدا، له نێو ١٤٥ وڵات‌دا وڵاتانی ئیسله‌ند، نۆروێژ، فێنلاند، سۆئێد و ئیرله‌ند له بواری یه‌كسانیی ڕه‌گه‌زییه‌وه له باشترین بارودۆخ دابوون. به‌ڵام وڵاتانی یه‌مه‌ن، پاكستان، سووریه، چاد و ئێران له نێو ئه‌م وڵاتانه‌دا كه له‌و بواره‌وه هه‌ڵسه‌نگێندراون له وڵاته هه‌ره خراپه‌كان بوون و له دوایین پله‌كانی ئه‌م خشته‌یه‌دا جێیان گرتووه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته به‌شه‌كانی ئابووری و سیاسی له ئێران ده‌رخه‌ری كه‌لێنی زۆری ڕه‌گه‌زییه و ڕێژه‌ی به‌شداری كردنی ژنان له بازاڕی كاردا، ئاستی داهاتی ئه‌وان، ڕێژه‌ی نوێنه‌رانی ژن له مه‌جلیس و له پۆسته به‌رزه دهوڵهتییهكاندا، له‌چاو وڵاتانی دیكه‌ی جیهان نایه‌كسانییه‌كی یه‌كجار زه‌ق و به‌رچاو نیشان ده‌دا.
هه‌ر به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته جیاوازی دانان له نێوان ژنان و پیاواندا له بواری فێركارییه‌وه، به نیسبه‌ت ١٠ ساڵی ڕابردوو سه‌دی ٢٢ زیادی كردووه.