به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه‌كان ده‌وڵه‌تی عێراق ئاماده‌یه بۆ گه‌یشتن به بازاڕه جیهانییه‌كان، چه‌ندین جۆر نه‌وتی خۆی ته‌نانه‌ت به ٣٠ دۆلاریش بفرۆشێ.
به‌پێی ئاماری سایتی ڕه‌سمیی ئۆپێك، نرخه جیهانییه‌كانی نه‌وتی ئه‌م ڕێكخراوه كه له نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی ڕابردووی زایینی نزیكه‌ی ١٠٨ دۆلار بوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو تا ٣٨ دۆلار دابه‌زی.
ڕۆژی ڕابردوو هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرز ڕایگه‌یاند كه له‌وانه‌یه عێراق سه‌ره‌ڕای بوونی نه‌وتی زیادی له بازاڕدا، ئاستی به‌رهه‌م هێنانی نه‌وتی خۆی له ساڵی داهاتوودا به‌رز بكاته‌وه، ئه‌م مه‌سه‌له‌ش ده‌بێته هۆی چڕ بوونه‌وه‌ی ڕكه‌به‌رییه‌كان له‌سه‌ر پاراستنی به‌شی فرۆشتنی نه‌وت له بازاڕه جیهانییه‌كاندا.
له‌م ڕاپۆرته‌دا هه‌روه‌ها هاتووه كه ئه‌م ڕكهبهرییهی كه ئێستا له‌سه‌ر پاراستنی به‌شی فرۆشی نه‌وت له بازاڕه جیهانییه‌كان له ئارا دایه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه عێراق نرخی چه‌ند جۆرێك له نه‌وتی خۆی بگه‌یه‌نێته ٣٠ دۆلار.
هۆكاری سه‌ره‌كیی دابه‌زینی به‌رچاوی نرخی نه‌وت، بوونی نه‌وتی زیادی له بازاڕ و به تایبه‌ت به‌رده‌وام بوونی ئاستی هه‌ڵێنجانی زیاتر له ڕاده‌ی پێویست ڕاگه‌یه‌ندراوه.
ڕۆیتێرز له درێژه‌ی ڕاپۆرته‌كه‌یدا نووسیویه‌تی چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له ساڵی ٢٠١٦ گه‌شه‌ی خێرای ئاستی به‌رهه‌م هێنانی نه‌وت تا ڕادده‌یه‌ك كه‌م بێته‌وه، به‌ڵام هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی گه‌مارۆكانی ئێران له ساڵی داهاتوودا وێڕای هێور بوونه‌وه‌ی گرژییه‌كان له لیبی ده‌توانێ ئاستی به‌رهه‌م هێنانی نه‌وتی ئۆپێك له‌وه‌ش زیاتر به‌رز بكاته‌وه.