وه‌زیری سامانه سرۆشتییهكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند لە ئێستادا زیاتر له ١٠ وڵاتی جیهان، نه‌وتی هه‌رێم دهكڕنو بەوەش لە داهاتوویەکی نیزیکدا قەیرانی دارایی هەرێمی کوردستان چارەسەر دەبن.
ئاشتی هه‌ورامی، وه‌زیری سامانه سرۆشتییهكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له وتووێژ لەگەڵ ئاژانسی رۆیته‌رزدا گوتی: هه‌رێمی كوردستان هیچ رێگایه‌كی دیکەی له‌به‌رده‌ست نه‌بوو بێجگه لە رێگای فرۆش‌و هەناردەی راسته‌وخوی نه‌وت، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا به‌غدا به ته‌واوه‌تی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڕیبوو.
ئەو نەیشاردەوە له ده‌ستپێكی فرۆشتنی نه‌وت، گه‌وره كۆمپانییای جیهان ترسیان له وه‌به‌رهێنانی نه‌وت له هه‌رێم هه‌بوو، بۆیەش بە نیگەرانییەوە بازرگانییان لەگەڵ هه‌رێمی کوردستان ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا تواناکی هەرێم بۆ هەموو لا ئاشکرانو زیاتر لە ١٠ وڵاتانی گه‌وره‌ی جیهان كڕیاری سه‌ره‌كیی نه‌وتی هه‌رێمن.
ئاشتی هەورامی لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا کە ئایا ئەوە هەنگاوەکانی یەکەمی سەربەخۆیی کورد نییە، گوتی: هه‌ر تاكێكی كورد، خه‌ونی سهربهخوبوونی هه‌رێمی كوردستانی هەیەو، له ئێستادا له‌لای زوربه‌ی سه‌ركرده‌كانی كورد، سهربهخوبوونی ئابۆوری، هه‌نگاوێكی باشتر‌و كاریگه‌رتره بۆ هه‌رێم.