ژینگەپارێزانی دێولان بۆ پێش‌گرتن لە لەنێوچوونی ژینگەی کێوی “سورمەلی” کۆبوونه‌وه؛ کۆمه‌ڵێک له چالاکی ژینگەپارێز، مەدەنی، سیاسی‌و ئابووری هاوڕێ لەگەڵ کەسایەتییە مەزهەبی، زانستی و ئاکادمیکەکانی کوردستان بە نووسینی نامەیەک بۆ حەسەن ڕووحانی داوای راگرتنی پڕئاوکردنی بەنداوی داریانیان کردوە.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به کوردکاناڵ ڕۆژی سێشه‌ممه، ٢٧ ی خه‌زه‌ڵوه‌ر پاش کەمتەرخەمیی بەرپرسانی رژیم لە حاست لە نێوچوونی ژینگەی کێوی سورمەلی، زیاتر لە ٤٠ تا٥٠ کەس ژینگه‌پارێزو چالاکی دێولان لە بەردەم فەرمانداریی ئه‌و شاره‌دا کۆبوونەوە.
ئه‌و کۆمه‌ڵه که‌سه لە نامەیەکدا داوای دەستر پاراستن لە لە ناوبردنی کێوی سورمەلییان بە بیانووی هه‌بوونی کانگاو ھەڵتەکاندنی ناوچەکە کردوه.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه نیزیک به ٣ هەزار کەس لە چالاکانی کورد بە نادنی نامەیەک بۆ سه‌رکۆماری ئێران داوایان کردوە کە به خه‌م رزگارکردنی “کانی بڵ”ه‌وه بێ.
لەو نامەیەدا هاتووە که بە پڕئاوکردنی بەنداوی داریان کە کارناسیی باشی بۆ نەکراوە، کانی بڵ، دووهەمین کانیی ئاوی سرووشتیی جیهان ده‌که‌وێته بن ئاو و بۆ هەمیشە لە نێو دەچێ.
له‌و نامه‌یه‌دا هاتوه که گرووپی کاری رزگارکردنی کانی بڵ کە لە ٢٥ کەس لە مامۆستایان‌و کارناسانی پسپۆڕی بەشی ئاو‌و خاک پێک هاتوە، تا ئێستا 6 جار له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی باڵای ده‌وڵه‌ت وه‌ک مه‌هه‌ندیسی مەیدانیی جێگری وەزیری وزە، جێگرەکانی پارێزگاری سنە، ١١ نوێنەر لە کۆی نوێنەرانی پارێزگاکانی کرماشان‌و سنە لە مەجلیس کۆبۆنهتهوهو، به به‌ڵگه‌ی زانستی سه‌لماندوویانه که گەڵاڵەی رزگارکردن که ئێستا له ده‌ستووری وه‌زاره‌تی وزه دایه رێگاچارە نیە، چونکوو تێکەڵکردنی ئاوی هەماراوی بەنداوەکە و ئاوی کانی بڵ پێشی پێ ناگیردرێت.
له‌و نامه‌یه‌دا هاتووه کهقەیرانی بەنداوی داریان لە سەرەتا دایەو لەئێستادا دەکرێ پێشی پێ بگیردرێت تا به ده‌ردی گۆلی ورمێ‌و بەنداوەکانی گاوشانی سنه‌و لتیانی تاران نه‌چێ، بۆیه ده‌وڵه‌ت دەتوانێ بە هەڵوێستی بوێرانە بە نیسبەت ڕاگرتنی پرۆژەکانی تێکدەری ژینگەو پێش‌گرتن بە دووپاتبوونەوەی کارەساتە ژینگەییەکان بەرپرسایەتیی خۆی بسه‌لمێنێ.