ناوه‌ندی ئاشتی‌و ئابووریی (IEP) له ڕاپۆرتێکدا ده‌ڵێ مردن‌و تێداچوونهکان به‌هۆی تێرۆرسیم له ساڵی ڕابردوودا سه‌دی ٨٠زیادی کردوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌و ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه له ساڵی ٢٠١٤ ی زایینی‌دا ٣٢ هه‌زارو ٦٥٨ که‌س له ڕووداوه تێرۆریستییه‌کاندا گیانیان له ده‌ست داوه که له چاوی ئاماری ساڵی ٢٠١٣ که ١٨هه‌زار و ١١١ کوژراو بووه، نیزیک به دوو به‌رابه‌ر هه‌ڵکشاوه.
ئه‌و ڕاپۆرته ده‌ڵێ له ساڵی ٢٠٠٠ ه‌وه که مه‌ترسیی تێرۆرسیمی جیهانی پتر ده‌رکه‌وت، ساڵ به ساڵ دۆخه‌که ئاڵۆزتر بووه‌و له ماوه‌ی ئه‌و ١٤ ساڵه‌دا کوژران‌و مردنه‌کان به‌هۆی ڕووداوه‌کانی تێرۆریستی 9 به‌رابه‌ر زیادی کردوه، تا دێ زۆرتر ده‌بێ.
ناوه‌ندی ئاشتی‌و ئابووریی (IEP) ده‌ڵێ بوک‌و حهرامو گرووپی داعش له ساڵی ٢٠١٤ دا به‌رپرسایه‌تیی زیاتر له نیوه‌ی ڕووداوه تێرۆریستییه‌کان له جیهانیان له ئه‌ستۆ بووه‌و له ساڵی ٢٠١٤ دا زۆرترین قوربانیانی تێرۆر له عێڕاق بووه. ساڵی ڕابردوو له عێڕاق ٣٣٧٠ په‌لاماری تێرۆریستی له‌و وڵاته بووه هۆی کوژرانی ٩٩٢٩ که‌س که ئامارێکی یه‌کجار زۆر‌و له سه‌رێیه.
وڵاتی نیجیرییهش زۆرترین چالاکیی تێرۆرسیتیی تێدا کراوه‌و له ساڵی ڕابردوودا ٧٥١٢ که‌س له‌و وڵاته به‌و هۆیه گیانیان له ده‌ست داوه که زیاتر له سێ هینده‌ی ژماره‌ی قوربانیانی تێرۆر له وڵاته له ساڵی ٢٠١٣ بووه.
له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتوه که سه‌دی ٧٨ هه‌موو کوشتن‌و زیانه گیانییه‌کانی تێرۆر‌و سه‌دی 57ی هه‌موو ڕووداوه تێرۆریستییه‌کان له ولاتانی ئه‌فغانستان، عێڕاق، نیجێرییه، پاکستان‌و سووریه‌دا ڕوو ده‌ده‌ن.