جارێکی دیکه‌ش پیشانگای سه‌راسه‌ریی کتیب له ئیلام به بیانووی نه‌بوونی بودجه ڕاگیرا.
ئه‌حه‌د زه‌هرایی، به‌ڕێوه‌به‌ریی حه‌وتووی کتێب له ئیلام ده‌ڵێ ساڵی رابردووش هه‌ر به‌هۆی نه‌بوونی بودجه‌و تهرخاننهکرانی ئێعتباریی ماڵیی پێویست بۆ پیشانگای سه‌راسه‌ریی کتێب، ئه‌و پیشانگایه له ئیلام نه‌کرایه‌وه‌و ئه‌وه ماوه‌ی چه‌ند ساڵه ئیلام له‌و چالاکییه فه‌رهه‌نگییه بێبه‌ش کراوه.
ناوبراو ده‌ڵێ ڕاگیرانی پیشانگای کتێب له ئیلام له حاڵێکدایه که له قۆناغه‌کانی پێشووی کردنه‌وه‌ی ئه‌و پیشانگایه له ساڵانی ڕابردوودا پێشوازییه‌کی زۆر باشی لێکرابوو. ئێستاش ڕاگیرانی له حاڵێکدایه که کردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره پیشانگه‌یانه پێویستییه‌کی زۆر سه‌ره‌کیی ئیلام وه‌ک چالاکی‌و جموجۆڵی فه‌رهه‌نگییه.
جێی باسه که پیشانگای گشتیی کتێب بواری ده‌ستڕاگه‌یشتنی ئاسانی خه‌ڵک به کتێب بۆ ئه‌وان ده‌ڕه‌خسێنێ‌و هۆگرانی کتێب له‌گه‌ڵ چاپکراوه نوێیه‌کان ئاشنا ده‌کا؛ به‌ڵام ئه‌و بواری فه‌رهه‌نگیش له کوردستان وه‌ک بواری ئابووری به‌بیانووی نه‌بوونی بودجه له‌لایه‌ن له دوڵه‌ته‌وه پشتگوێ خراوه.