له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا زیاتر له ١٠ تۆن ماده‌ی هۆشبه‌ر له ورمێ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌و، چه‌ند ئه‌وه‌نده‌ش بڵاوبۆته‌وه یان له‌وێڕا به‌ڕێی ناوچه‌کانی دیکه‌ی ئێران‌و تورکیه کراوه.
هێزه ئینتیزامییه‌کانی رێژیم ده‌ڵێن له ماوه‌ی ٨ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مسالدا ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕی ١٠ تۆن و ٨١٢ مادده‌ی هۆشبه‌ر له هه‌موو جۆره‌کانی داگرتوه‌و ئه‌وه‌ش سه‌دی 24 له‌چاو ماوه‌ی هاوشێوه‌ی ساڵی ڕابردوو زیاتره. هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌کانی هێزه ئینتیزامییه‌کانی ورمێ له‌و ماوه‌یه‌دا زیاتر له ٣ هه‌زار که‌سیش له‌و پارێزگایه‌ی کوردستان به تۆمه‌تی کڕین‌و فرۆشتنی مادده‌ی هۆشبه‌ر گیراون که ئه‌وه‌ش له چاو ماوه‌ی هاوشێوه‌ی ساڵی ڕابردوو سه‌دی ١٤ زیادی کردوه.
له پارێزگای سنه‌ش هه‌واڵه‌کان له زاری سه‌رچاوه ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیم باس له‌وه ده‌که‌ن ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ماده‌ی هۆشبه‌ر له ماوه‌ی ٨ مانگی ڕابردوودا سه‌دی ٢٠ زیاتر له ساڵی ڕابردوو بووه‌و ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ش که له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مادده‌ی هۆشبه‌ردا گیراون، له چاوی پاره‌که سه‌دی ١٠ زیادی کردوه.
ئێعتیاد به ماده هۆشبهرهکانو په‌ره‌سه‌ندنی له کۆمه‌ڵگای کوردستان له حاڵێکدایه که به‌پێی توێژینه‌وه‌کان هۆکارو سه‌رچاوه سه‌دی ٧٥ ی خه‌ساره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بۆ ئیعتیاد ده‌گه‌ڕێته‌وه.