کۆبوونه‌وه‌و مانگرتنی کرێکاران له کوردستان بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به ماف‌و دواکه‌وتنی حه‌قده‌سته‌کانیان له شاره‌کانی سه‌رده‌شت، کرماشان، سنه‌و ئیلام درێژه‌ی بووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری کوردستان‌و کورد ڕۆژی سێشه‌ممه، ٢٦ ی خه‌زه‌ڵوه‌ر ژماره‌یه‌ک له کرێکارانی به‌شی “خه‌ده‌مات شاریی” شاره‌وانیی سه‌رده‌شت مانیان گرت‌و له به‌رده‌م شاره‌وانیی ئه‌و شاره کۆبوونه‌وه.
ئه‌و کرێکارانه ده‌ڵێن ماوه‌ی چه‌ند مانگه موچه‌و حه‌قده‌سته‌کانیان وه‌رنه‌گرتوه‌و هه‌روه‌ها حه‌قی بیمه‌که‌یان له‌لایه‌ن شارهوانییهه تێنه‌کراوه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه، ٢٧ ی خه‌زه‌ڵوه‌ریش پۆلێک له شۆفیر تاکسییه‌کانی ئیلام بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به تێچووی زۆری تاکسیڕانی بۆ پێدانی کارتی شاری‌و هه‌روه‌ها ئه‌و پووڵه زۆره‌ی به ناو‌و بیانووی جۆراوجۆر له‌لایه‌ن ئیداره‌کانی ڕێژیمه‌وه لێیان وه‌رده‌گیرێ، له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی تاکیسڕانیی ئه‌و شاره کۆبوونه‌وه.
هه‌ر هه‌مان ڕۆژ گرووپێک له فێرخوازه‌کانی پیشه ده‌ستییه‌کانی ئیلام که بڕیار بوو بۆ کردنه‌وه‌ی کارگا وامی بێ به‌هره‌یان بدرێتێ، به هۆی پێنه‌درانی وامهکانیانو ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕین به وادو به‌ڵێنی بێ بنه‌مای به‌رپرسانی ڕێژیم له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی پیشه ده‌ستییه‌کانی ئیلام کۆبوونه‌وه.
له شاری سنه‌ش دوای ڕاگه‌یاندنی مایه‌پووچ هاتنه‌وه‌ی شیرکه‌تی بازرگانیی ” وریا گستر” ژماره‌یه‌ک له کارمه‌ندو کرێکارانی ئه‌و شیرکه‌ته له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌کانیان له به‌رده‌م ده‌فته‌ری ناوه‌ندیی ئه‌و شیرکه‌ته له شه‌قامی جمهوری کۆبوونه‌وه.
له کرماشانیش ژماره‌یه‌ک کرێکاری شیرکه‌تی سپهرسازیی “سپێهرانی جه‌وشه‌ن زاگڕۆس” له شارۆچکه‌ی سه‌نعه‌تیی فه‌رامانی کرماشان کۆبوونه‌وه.
ئه‌و کرێکارانه ده‌ڵێن ماوه‌ی دوو مانگه مووچه‌و حهوقدهستیان نهدراوهتێو قه‌رزی دیکه‌شیان له‌سه‌ر ئه‌و شیرکه‌ته هه‌یه که داوای ده‌که‌ن.