موتەلیب ئەحمەدیان، بەندكراوی سیاسیی كورد، خەڵكی شاری بانە، سه‌ره‌ڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٥ ساڵ لە گیرانی، هێشتا حوكم نه‌دراوه‌و تا ئامادەكرانی ئەم هەواڵە چارەنووسی هێشتا ناڕوونە.
بەپێی ڕاپۆرتی كۆمەڵەی چالاكانی مافی مرۆڤ لە ئێران، موتەلیب ئەحمەدیان كە له یه‌کێک له پهروهندهکانیدا تۆمه‌تی كوشتنی كەسێكی دراوه‌ته پاڵ، لە زیندانی سەقزەوە بۆ زیندانی سنە گواستراوەتەوەو، سەرەڕای تێپەڕینی ٥ ساڵ له زیندانی‌کرانی، بەڵام تا ئێستاش حوکم نه‌دراوه.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌گه‌رچی قەراربوو دادگایی‌کردنی ئەم بەندكراوە كوردە لە ڕۆژی ١٤ی ڕەزبەردا بەڕێوەبچێ، بەڵام ئەم كۆبوونەوەیەش بە هۆكاری ناڕوون نه‌گیراو دواخرا.
موتەلیب ئەحمەدیان، تەمەن ٣١ ساڵ‌و خەڵكی شاری بانە ڕۆژی ١٣ی ڕەزبەری ساڵی ١٣٨٩ دەسبەسەرو پاش نزیك بە ساڵێک له به‌ندکرانی لە ژووری ئینفرادی، بە تۆمه‌تی “محارب” له ڕێگەی ئه‌ندامه‌تیی حیزبێکی کوردیی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامی حوكمی ٣٢ ساڵ زیندان‌و دوورخراوەیی بۆ زیندانی مینابی بەسەردا سەپا.
ئه‌و هەروا لە پەروەندەیەكی دیكەشدا كە تاوانی بەشداری لە كوشتنی که‌سێکی دراوه‌ته پاڵ، هێشتا حوکم نه‌دراوه‌و، سەرەڕای تێپەڕینی زیاتر لە 5 ساڵ هێشتا ئه‌و په‌روه‌نده‌یه‌ی یه‌کلا نه‌بۆته‌وه.
موتەلیب ئەحمەدیان ئێستا لە بەندیخانەی شاری سنەدا شه‌شه‌مین ساڵی بەندكرانی تێده‌په‌ڕێنێ.