لقی ئه‌مریکای ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی لەگەڵ ٣٦ ڕێكخراودیکهی مافی مرۆڤی دیكە لە نامەیەكدا داوایان لە ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان كردوە كە پرسی مافی مرۆڤ لە ئێران لە ئەولەوییەتی كارەكانی خۆیدا دابنێ.
ئەم چه‌ند ڕێكخراوەیهی داکۆکی له مافی مرۆڤ له نامه‌که‌یاندا ده‌ڵێن كاربەدەستانی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران نابێ بیر لەوە بكەنەوە كە چۆن له سه‌ر قه‌یرانی ناوکیی ئه‌و وڵاته ڕێككەوتن کراوه، ئەوان دەتوانن هه‌ر وه‌ک جاران پێخوستی مافەكانی مرۆڤ لە ئێران بکه‌ن.
لێبوردنی نێودەوڵەتی لە نامەی خۆیدا بۆ كۆڕی گشتیی ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان، داوای لە ئەندامانی ئەم كۆمەڵەیە كردوە كە دەنگی به‌ڵێ بە بڕیارنامەی مەحكومكردنی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ لە ئێران بدەن.
گەڵاڵەی مهحکومکردنهوهی ئێران که له‌لایه‌ن ئەم ڕێكخراوەیە ئاماده کرداوه، لە حه‌فتا هه‌مین كۆبوونەوەی كۆڕی گشتیی ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكاندا دەخرێتە دەنگدان.