ده‌وڵه‌تی حه‌سه‌ن ڕوحانی له‌و مانگه‌دا یارانه‌ی ٤٠٠ هه‌زار که‌سی دیکه‌ش ده‌بڕێ.
وەزیری كار‌و خۆشبژیویی کۆماری ئیسلامی وێڕای ئاماژە بەوەی كە هەموو مانگێ كۆمەڵێك لەم كەسانەی یارانە وەردەگرن لەم لیستەیە كەم دەبنەوە، گوتی، لەم مانگە بەدواوە خەریكی تاوتوێ كردنی زانیارییه‌کان سەبارەت بە بڕینی یارانه له ٤٠٠ هەزار كەسی دیكەین که ناوه‌کانیان وه‌ک که‌سانی ده‌وڵه‌مه‌ند که پێویست ناکا یارانه‌یان بدرێتێ له بێژنگ دراوه.
عەلی ڕەبیعی وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی كە ئەركی ئه‌و پێدانی یارانە نییە، به‌ڵکوو بڕینی یارانه له خه‌ڵکی ده‌ستڕۆیشتوویه، گوتی: یارانەكان لە كاتی خۆیدا بە خەڵك دەدرێ‌و لەم بوارەوە هیچ نیگەرانییەك لە ئارادا نییە، ئێمەش بەرەبەرە‌و بەوەخت له ژماره‌ی وه‌رگرانی یارانە که‌م ده‌که‌ینه‌وه، به جۆرێک لەمەوبەدوا هەموو مانگێك له ژماره‌ی ئه‌و خه‌ڵکه که‌متر ده‌بنه‌وه که یارانەیان ده‌درێتێ.
وەزیری كار وێڕای هێنانە بەر باسی ئەم مەسەلەیه كە هەر مانگەو بە ئامادە بوونی كارناسان، ناوی كۆمەڵێك لەم كەسانەی كە پێویستییان بە یارانە نییە لەم لیستە دەسڕدرێتەوە، پشتڕاستی كردەوە كە لە لیستەی ئەم مانگەدا ناوی ٤٠٠ هەزار كەس له بێژینگ دراوه‌و له لیستی وه‌رگرانی یارانه ڕه‌ش ده‌کرێنه‌وه.
جێی بیرهێنانه‌وه‌یه که كاربەدەستانی دەوڵەتی ڕووحانی لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا یارانەی نەغدی‌یان لە ٦ میلیۆن كەسیان بڕیوه‌و وه‌ک وه‌زیری کار‌و خۆشبژیویی ده‌وڵه‌تیش ده‌ڵێ؛ ئەم ڕەوتە هەروا بەردەوام دەبێ.