باڵوێزی ئێران داوای لە ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان کردوه که سەرجەم بڕیارنامەكانی شوورای بڕیاردهرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بەدژی كۆماری ئیسلامی بۆ ههمیشه ههڵوهشێنهوه.
غوڵامعەلی خۆشڕوو، نوێنەری ئێران لە كۆڕی گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، هەروەها ڕایگەیاند که كۆماری ئیسلامی چاوەڕوانیی ئەوەی هەیە پاش ڕاگهیاندنی دوایین ڕاپۆرتی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، پەروەندەی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران سەبارەت بە “هەموو ئەم بابەتانەی كە پێوەندییان بە ئێستا و ڕابردوو هەیە” بۆ تا هەتایە لە كۆبوونەوەی شوورای بڕیاربهدهستانی ئاژانس لە دێسامبری ٢٠١٥ دا دابخرێ.
ئهو داوایهی کۆماری ئیسلامی لە حاڵێك دایە كە یووكیا ئامانۆ، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانس، لە حەڤدەیەمین كۆبوونەوەی كۆڕی گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، بۆ جارێكی دیكە ڕایگەیاند كە ڕۆژی ١٥ی دێسامبر نوێترین ڕاپۆرتی خۆی ڕادەستی شوورای بڕیاردهرانی ئاژانس دەكا.
ئامانۆ پێداگری كردەوە كە هەرچەند ئێستاش كارو پرسیاری ناڕوونی زۆر لە بەر دەستدا ماون، بەڵام پەروەندەی ناوكیی ئێران پێشكەوتنی بهرچاوی بە خۆی بینیوە.
شوورای بڕیاردهرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە بڕیارنامەكانی خۆیدا كە بۆ یەكەم جار لە ٢١ی خەرمانانی ٨٢ پهسندی کرد، بە بەردەوامی سەبارەت بە ڕەوتو چەند و چۆنیی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران نیگەرانیی خۆی دەربڕیوە.