میدیایانی سه‌ر به ڕێژیم ده‌ڵێن له عه‌مه‌لیاتی به‌ناو موعه‌ره‌م له سووریه له یه‌ک مانگی ڕابردوودا ٥٦ که‌س له هێزه‌کانی سپای پاسداران کوژراوه، به‌ڵام ڕاگه‌یه‌نه ده‌ربه‌خۆکان ده‌ڵێن ژماره‌ی کوژراوه‌کانی ڕێژیم له‌١٥٠ كەس زیاتره.
وێب‌سایتی ئەمنیەتیی “مشرق”بڵاوی کردۆته‌وه كە ئه‌ژماری كوژراوه‌کانی هێزە چه‌کداره‌کانی ئێران لە سووریە‌و لە ڕەوتی “عەمەلیاتی محەرەم”دا تا ڕۆژی چوارشەممە 27ی خەزەڵوەر، گەیوه‌ته ٥٦ كەس. ئەوە لە حاڵێك دایە كە كۆمەڵێكی دیكە لە سەرچاوە هەواڵدەرییەكان، لەم بارەوە ئاماری جیاوازییان ڕاگەیاندووە.
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەبڵاو بوونەوەی چەندین هەواڵی دژبەیەك لە بارەی ئه‌ژماری كوژرانی هێزەچه‌کداره‌کانی ئێران لە سووریە، شك‌و گومانی زیاتر خراوه‌ته سەر ڕاستی‌و دروستی ئەم ئامارانە. بۆ وێنە ڕۆژنامەی “ئیسفەهان زیبا” ڕایگەیاندووە كە پارێزگای ئیسفەهان ٥٠ كەسی لێ كوژراوەو وەك سێهەمین پارێزگا لە بواری زۆر بوونی ئه‌ژماری كوژراوه‌کانی هێزه‌کانی ڕێژیم لە سووریە داده‌نرێ. به‌و پێیه ژماره‌ی كوژراوه‌کانی ئێران لە سووریە لە ١٥٠ كەسیش تێدەپەڕێ.
هەروەها ڕۆژی ٤ی خەزەڵوەر حوسێن سەلامی جێگری فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی لە لێدوانێكی تەلەڤیزیۆنی‌دا باسی لە وردەكارییەكان لە بابەت به‌شداریی هێزە نیزامییەكانی كۆماری ئیسلامی لە سووریە كرد‌و گوتی ژماره‌ی كوژراوه‌کانی سپا لە سووریه ئه‌وه‌نده‌ش زۆر نییە، بەڵام بە نیسبەت پێشوو زیاتر له چاو ده‌دا.
بە وتەی قسه‌ی ئه‌م كاربەدەستە پلەبەرزەی سپا، هێزەكانی سپای پاسداران لە ٤ بواری ستراتژی، عەمەلیاتی، تاكتیكی‌و فەننییەوە یارمەتی ئەرتەشی سووریە دەكەن.
حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێرانیش لەم كاربەدەستانەیە كە ڕاشكاوانە باسی لە به‌شداریی نیزامیی ئێران لە سووریە بە مەبەستی هێشتنه‌ی ڕێژیمی بەشار ئەسەد لە دەسەڵاتی ئەم وڵاتەدا كردووە.