بیژەن نامدارزەنگەنە، وەزیری نەوتی كۆماری ئیسلامیی ئێران باسی لە زیاد بوونی یهک میلیۆن بۆشكە بە هەناردەی نەوتی ئێران له ئهگهری هەڵگیرانی گەمارۆكان بەدژی ئەم وڵاتەی كردوە.
زەنگەنە بە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە ئیدیعای کردوه كە ئێران لە ماوەی ٢ ساڵدا لە پارسی باشوور دەگاتەوە پێشکهوتنهکانی وڵاتی قەتەرو ئاستی بەرهەمهێنانی خۆی لە گازیشدا دەگەیەنێتە سەرووی هەزار میلیۆن میتری موکهعهب.
قسەكانی وەزیری نەوتی كۆماری ئیسلامی لە حاڵێك دایە كە چەند ڕۆژ لەوەپێش بنیاتی ماڵیی نێودەوڵەتیی “IIF”یش ڕایگەیاندبوو هەڵوەشانەوەی گەمارۆكانی سەر ئێران لە كاتێكدا كە ببێتە هۆی گەڕانەوەی كارناسانی بیانیی بەشی وزە، ئەم هەلە بۆ ئێران دەڕەخسێنێ تا ڕێژەی هەناردە کردنی نەوتی خۆی لە ماوەی ٦ مانگدا بۆ ئاستی پێش گەمارۆكان بگەڕێنێتەوە. بەڵام لەم حاڵەتەشدا نرخی نەوت نە تەنیا بەرز نابیێتەوە، بەڵكوو بە ئەگەری زۆر لە ساڵی ٢٠١٦ زیاتریش داببەزێ.
لە لایەكی دیكەشەوە سێهەمین كۆبوونەوەی وڵاتانی هەناردەكاری گازی جیهان بڕیاره لە ڕۆژی هەینی ٢٩ی خەزەڵوەر تا ٢ی سەرماوەزی ١٣٩٤ لە تاران بەڕێوە دەچێ.
بە قسهی بیژەن زەنگەنە بهشداریی سەركۆماری وڵاتانی ڕووسیە، عێراق، ڤێنزۆئێلا، بۆلیهوی، نیجێرییەو گینەی ئوستووایی لە سێهەمین دانیشتنی وڵاتانی هەناردەكاری گاز یەكلا بۆتهوه.