نوێنەری شاری خاشو ئەندامی كۆمیسیۆنی ئاوەدانكردنەوەی مەجلیس وێڕای ئاماژە بەوەی كە پارێزگای سیستان و بەلووچستان لە ههموو بوارێکهوه له دواکهوتووییدا ڕاگیراوه، گوتی سەدی ٧٠ی خەڵكی ئەم پارێزگایە لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەژین.
حەمیدڕەزا پهشنگ، نوێنەری خەڵكی شاری خاش، نوسرەت ئاباد، مێرجاوەو كورین لە مەجلیس گوتی پارێزگای سیستانو بەلووچستان یەكێك لە پارێزگا گەشە نەكردووەكانە كە لە ههموو بوارهکاندا دواکهوتووهو ماوهی ٥٠ ساڵه نرخی بێکاری لهو پارێزگایه ههموو کاتێ سەروو سەدی ٢٥ تا سهدی ٣٠ بووهو له ئیستادا زۆربهی خهڵکهکهی لە ژێر هێڵی هەژاری دان.
ناوبراو وێڕای هێنانەبەر باسی ئهوهی پرسی فێركردنو پەروەردە لهو پارێزگایه لە بارودۆخێكی زۆر نالەبار دایە، گوتی: ماڵیاتی قورس لەسەر خەڵكو ناوەندەكانی بەرهەمهێنانیش بۆتەی هۆی وەرشكستبوونی زۆربەی ئەم ناوەندانەو بێكاریی زیاتری خهڵکهکه.
ئەندامی كۆمیسیۆنی ئاوەدانكردنەوەی مەجلیس داوای لە وەزیری وزە كردوە كە لە ٥٠٠ میلیارد تمەن بوودجەی دابینكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ ئاواییەكان، پشكی پارێزگای سیستان بەلووچستان بە شێوەیەك دابڕێژن كە خەڵك بتوانێ بە شێوەیەكی گونجاو كەڵكی لێ وەربگرنو دهوڵهت بتوانێ باشتر خزمهتی خهڵکی ئهو پارێزگایه بکا.