نوێنەرانی مەجلیسی ئێران قانوونی پێدانی خەسارەتی وه‌ک یه‌کی ژن‌و پیاو لە ڕووداوی هاتوچۆی بێ ڕه‌چاوکردنی جۆری ڕەگەز و دین په‌سند کرد، هه‌لبه‌ت به‌پێی ئه‌و بڕه قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی بیمه خۆی دایناوه؛ به‌ڵام ئەمە بەم مانایە نییە كە دییەی ژن‌و پیاو له هه‌موو بواره‌کان‌دا یەكسان بێ.
لە كۆبوونەوەی ئاشكرای ڕۆژی ڕابردووی مه‌جلیس‌دا، مه‌جلیس سه‌رجه‌م بیمەكانی ئێرانی ئەركدار كردوه كە قانوونی یەكسانیی دییەی ژن‌و پیاو لە ڕوودای هاتوچۆدا بێ ڕه‌چاوکردنی ڕەگەز یان ئایین به‌پێی بەڵێنه‌کانیان جێبه‌جێ بکه‌ن.
گەڵاڵەی یەكسانكردنی دیەی ژن‌و پیاو لە هەموو ڕووداوەكان، پێشتر لە بیمەی شەخسی سێهه‌م که‌س جێبەجێ کرا، به‌ڵام بەپێی قانوونی سزاكانی كۆماری ئیسلامی دییەی ژنی موسولمان نیوەی دیەی پیاوی موسولمانه. بە واتایەكی دیكە، لە دەرەوەی سه‌نعه‌تی بیمە دییەی ژن نیوەی دییەی پیاوەو ئاواش ده‌مێنێته‌وه.
باسی یەكسانیی دییەی ژن‌و پیاو لە قانوونی سزاكانی كۆماری ئیسلامی ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه له ڕاگەیەنەكان‌دا جێی باس‌و مشتومڕە.
ڕۆژی ١٧ بەفرانباری ساڵی ١٣٩١، جەواد تەهماسبی، بەڕێوەبەری گشتیی نووسینەوەی گەڵاڵەكانی دەزگای قەزایی ئێران گوتبووی كە بە پێی لایەحەی نوێی قانوونی سزاكانی كۆماری ئیسلامی، دییەی ژن‌و پیاو وه‌ک یه‌ک ده‌بێ، بەڵام دوایه ده‌رکه‌وت ئه‌وه تەنیا جەوسازیی ڕاگەیەنەكانی ڕێژیمی ئێران بووە، چونکی بە پێی مادەی ٣٠٠ قانوونی سزاكانی كۆماری ئیسلامی، دییەی كوشتنی ژن بە ئەنقەست‌و نائەنقەست، نیوەی دییەی پیاوە.