وەزارەتی بەرگریی ئامریكا، پێنتاگۆن ڕایگەیاند كە بڕی ١ میلیاردو ٢٩٠ میلیۆن دۆلار بۆمبی زیرەك بە عەڕەبستان دەفرۆشێو ئهو ههواڵهش لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئامریكاوه پشتڕاست كراوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی رۆیتێرز، ئاژانسی هاوكارییە ئەمنیەتییهکانی پێنتاگۆن كە ئهرکی ئاسانكاریی گرێبەستی فرۆشتنی چەكوچۆڵ بە وڵاتانی بیانیی لە ئەستۆیە، ڕۆژی هەینی كۆنگرەی ئهو وڵاتهی ئاگادار كردەوە كە ئەم گرێبەستە تەئید كراوە.
قانووندانهرانی ئامریكا ماوەی یهک مانگیان کات لەبەر دەست دایە كە ئەم گرێبەستە تاوتوێ بكەنو ئەگەر ڕەزامەندییان لەسەر نەبوو پێش بە جێبەجێ كردنی بگرن؛ هەر چەند بە هۆی تاوتوێی وردو ههمهلایهنهی وەها گرێبەستگەلێك پێش به ڕاگەیاندن کردنی، رهدکردنهوهی لهلایهن کۆنگرهوه دژواره.
لە بەیاننامەی پێنتاگۆندا هاتووە كە تەئیدكردنی ئەم گرێبەستە وێڕای بەهێزكردنی پێوەندیی نیزامیی ئامریكاو عەرەبستان، یارمەتیی ئهو وڵاته دەدا كە بە ئامادەیی زیاتهوهر ڕووبەڕووی هەڕەشەكانی ناوچە ببێتەوەو ئەمنیەتی وەزی جیهان لە ناوچە واتە نەوت بپارێزی.
بەپێی نووسراوەی ڕۆیتێرز، ئەم گرێبەستە دوای قسەكانی باراك ئۆباما، سەركۆماری ئامریكاو لە سەر بنەمای پێبەند بوونی ناوبراو بە بەڵێنییەكانی ئهمریکا لە بابەت دابینكردنی ئەمنیەتی هاوپەیمانانی واشینگتۆن لە كەنداوی فارس له پاش جێبهجێکردنی ڕێككەوتنامەی ناوكی لەگەڵ ئێران ئیمزا کراوە.
عهڕهبستان وەك ڕكەبەری سوننەتیی تاران لە ناوچەدا، له ڕێككەوتنه ئهتومیهکهی ئێران لهگهڵ زلهێزە جیهانییەكان نیگهرانهو ڕایگەیاندووە هەڵوەشانەوەی گەمارۆكانو پێدانەوەی پووڵ بە ئێران پاش جێبەجی كرانی ئەم ڕێككەوتنامەیە، دەبێتە هۆی بەهێزتر بوونی چالاكییە سهرهڕۆیهکانی كۆماری ئیسلامی لەم ناوچەیەدا.
جێی بیرهێنانهوهیه که تا ئێستا چەندین جار ئۆباما پێداگری لەسەر پشتگیریی واشینگتۆن لە هاوپەیمانانی خۆی لە بەرامبەر هەر چەشنە مەترسییەكی ئێران لە بەرامبەر بەرگری كردن لە ڕێككەوتنامەی ئەتۆمیی 23ی پووشپەڕ كردۆتەوەو گوتوویەتی، بەبێ ئەم ڕێككەوتنە ڕێگەی دەستڕاگەیشتنی ئێران بە چەكی ناوكی ناگیرێ و ئەوجار مەترسییەكی گەورەتر سێبەر دەخاتە سەر ئەم ناوچەیە و هەموو جیهانیش دەگرێتەوە.