نوێنەری زانكۆی زانسته پزیشكییهکانی كرماشان بۆ كاروباری شورای شار ڕایگەیاند كە نەخۆشخانەكانی شاری کرماشان له‌گه‌ڵ کێشه‌ی که‌میی ٤ هەزار ته‌ختی نەخۆش به‌ره‌وڕوون.
سیروس نەسیری ده‌ڵێ ئەولەوییەتی زانكۆی زانسته پزیشكییهکانی كرماشان چارەسەریی كوالیتی دەرمانەكانو نەخۆشخانەكانهو باسی توریست دەرمانی لە ئەولەوییەتەكانی ئه‌واندا نییە.
وه‌ک ئه‌و باسی ده‌کا ٤ هەزار ته‌ختی نەخۆش لە نەخۆشخانەكانی ئەم پارێزگایەدا كەمن. ئه‌و هەروەها دەڵێ دروستكردنی نەخۆشخانەی ٧٥٠ ته‌ختی لە باشووری ئەم شارە تەنیا یەك لە چواری گیروگرفتەكانی ئەم پارێزگایە چارەسەر دەكاو هێشتا گیروگرفتیکهمیی ته‌ختی نه‌خۆش له نه‌خۆسخانه‌کان هەر دەمێنن.
نەسیری وێڕای ئاماژە بەوەی كە نەخۆشخانەكانی ئێستای ئەم پارێزگایە وەڵامدەری نەخۆشەكان نین، پێداگریی كردەوە كە گیروگرفتی پێشووش به میرات بۆ زانكۆی علوومی پزیشكیی كرماشان بۆ ماوەتەوە.