کۆمیتهی نۆروێژی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له سمینارێکی حیزبی دێموکرات مەسیحیو حیزبی چەپی نۆروێژدا بهشدار کرد که بۆ باسو تاوتوێی ڕهوشی پهنابهران پێکهاتبوو.
رۆژی دووشەممە، ٢٥ ی خهزهڵوهر حیزبی دێموکرات مەسیحیو حیزبی چەپ لە نۆورێژ سمێنارێکیان بۆ باس له سهر دۆخی پەنابەران لەو وڵاتە پێکهێنا. لەو سمینارەدا کە کۆمیتەی نۆروێژی حیزبی دێموکراتی کوردستانیش بانگهێشت کرابوو، لە سەر رەوشی پەنابەران کە کوردیش یەکێک لەو نەتەوانەیه، قسه کرا. لەو پێوەندییەدا ناسر قادرپوور، بەرپرسی بەشی پێوەندی لەگەڵ هێزە بیانییەکان له کۆمیتهی نۆڕوێژی حیزبی دێموکڕات باسێکی لە سەر رەوشی ئێستای ئێرانو رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ بهشداران کردو تێیدا ئاماژەی بە سیاسەتی سەرکوتو راوەدوونانی ئازادیخوازانی کوردی رۆژهەڵاتی کرد.
بهڕێزیان هەروەها لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا رێژیمی کۆماری ئێسلامی ئێرانی بە هۆکاری سەرەکی کۆچی زۆرهملێو نابهدڵی پەنابەری کوردانی رۆژهەڵاتی کوردستان ناوبرد.
قادرپوور لە کۆتایی قسەکانی دا ئاماژەی بە مێژوویی پڕ لە خەباتو قوربانیدانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ وەدیهێنانی ئامانجەکانی گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان کرد کە بووە جێگای سەرنجی بەشدارانی کۆڕەکەو دواتر لەگەڵ ژمارەیەک لە بەشدارانی سمینار و یەک لەوان بەرێز گەیر تۆسکەداڵ، ئەندام پارڵمانی نۆروێژ دیدارو چاوپێکەوتنی کرد.