شاندێکی نوێنه‌رایه‌تیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له هه‌ولێر سه‌ردانی نوێنه‌رایه‌تیی پارتی دێموکڕاتی گه‌ل HDP ی له هه‌ولێر کرد‌و له‌و دانیشتنه‌دا پرسی هه‌ڵبژاردنه پارلمانییهکانی تورکیه‌و دۆزی کورد له باکوور‌و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان تاوتوێ کرا.
رۆژی سێشەممە ٢٦ی خەزەڵوەری ٩٤ ( ١٧ی نۆڤامبری ٢٠١٥ ) شاندێکی دەفتەری نوێنەرایەتیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان لە هەولێر پێکهاتوو لە ئیبراهیم زێوەیی‌و حه‌سن کاکیلی سەردانی نوێنەرایەتیی پارتی دێمۆکراتی گەلان “HDP” یان کرد‌و لە لایه‌ن “شیلان محمد امین ئوغلو” و “عابد ئیکە”، به‌رپرسانی هاده‌په‌وه پێشوازییان لێ‌کرا.
له‌و دانیشتنه‌دا ئیبراهیم زێوەیی، به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له هه‌ولێر بە ناوی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانەوە جارێکی دیکە به‌بۆنه‌ی سه‌رکه‌وتنی HDP له هه‌ڵبژاردنه‌کانی پاڕلمانی تورکیه‌و تێپەرکردنی بەربەستی یاسایی سه‌دی ١٠ ی چوونه مه‌جلیس، پیرۆزبایی له‌و حیزبه‌و کورد له باکووری کوردستان کرد.
له به‌شێکی دیکه‌ی باسه‌کانی ئه‌و دانیشتنه‌دا چەندوچۆنیی هەڵبژاردنەکانی تورکیەو ڕۆڵ‌و پێگەی کورد‌و ها.دە.پ و هەروەها هۆکاری نەپاراستنی دەنگەکانی یەکەم هەڵبژاردنی پارلمانی ئەم وڵاتەو هەڵوێستی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان لەو پێوەندییە دا هاتنە بەرباسو قسه‌یان لێ‌کرا.
بابەتێکی دیکەی دانیشتەکە پرسی کورد لە به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان بوو که بە گشتیی هەر دوو لا لە سەر ئەو باوەرە بوون پێویستە هێزو لایەنە سیاسییەکانی چوار پارچە هەر چەند مانگ جارێک بۆ هاوئاهه‌نگکردنی نەزرو بۆچوونەکانیان ڕوو بە دەرەوەی کوردستان کۆببنه‌وه تا ریزبەندیو پۆلاریزەبوونی ناوچەیی؛ بەرژەوەندییەکانی گەلی کورد نەخاتە ژێر کاریگەیو رکێفی ململانیی وڵاتانی زلهێزی ناوچەیی‌و جیهانییەوە.
لە کۆتایی دانیشتنه‌که‌شدا دوولایه‌ن پێداگرییان لە سەر بەهێزترکردنی پێوەندیی نێوان حیزبی دێمۆکراتی کوردستان‌و پارتی دێمۆکراتی گەلان کرده‌وه.