هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کۆڵبەرێکیان دەسبەسەر کردوە و دواتر ئازار و ئەشکەنجەیان داوە.
ڕۆژی سێشەممە ٢١ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێک بە ناوی “ڕەزا عەبدوڵڵاهی” خەڵکی گوندی “تاوەگۆزی” سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی، لە سنووری نەوسوود لە لایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بە توندی ئازار و ئەشکەنجە دراوە.
جێگای ئاماژەیە هێزە چەکدارەکان دوای دەسبەسەرکردنی ئەو کۆڵبەرە بە قۆنداغی تفەنگ لێیان داوە و سەریان شکاندوە.
شایانی باسە هەر لەم پێوەندییەدا ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێکی تر بە ناوی “موبین حوسێنی”، تەمەن۱۷ ساڵ و خەڵکی گوندی “دووریسانـ”ـی پاوە، بەهۆی ئازار و ئەشکەنجەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئێسلامیی ئێران بە هەمان شێوە بە توندی بریندار کرا.