وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران دەڵێ: “چەند سیخوڕێک کە لەگەڵ دامەزراوە ئیتلاعاتییەکانی دژبەرانی حکوومەت هاوکارییان دەکرد، دەسبەسەر کراون.”
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێشەممەی “ایرنا”، جێگری دژە سیخوڕیی وزارەتی ئیتلاعات وتی: “ئەفسەرە ئیتلاعاتییەکانی دژبەری نیزام، بە بەکار هێنانی شێوازی جۆراوجۆری ئیتلاعاتی، هەوڵی سیخۆڕی لە سەر پڕۆژە ناوکی، سیاسی، ئابووری و نیزامییەکانیان داوە.”
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی ئیتلاعات تا ئێستا وردەکاریی زیاتری لە سەر چەندی و چۆنیی دەستبەسەرکراوەکان نەکردوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە هاوکات وتەبێژی دەزگای ڕێژیمیش باسی لە دەستبەسەرکردنی چەند بەرپرسی دەوڵەتی لە پێوەندی لەگەڵ گەندەڵیی ماڵی کردبوو.
جێگای ئاماژەیە ئەم کردەوانەی کۆماری ئیسلامی هەمیشە جێی گومان بوون و لە لایەن زۆربەی دژبەرانییەوە وەک بوختان خستنە پاڵ دژبەرانی ئەژمێردراوە و، بڕوایان نییە کە ئەم هەوڵانە بە مەبەستی چاکسازی بێ. لە نێو بردنی سەعید ئیمامی جێگری وەزیری ئیتلاعاتی دەوڵەتی ڕەفسەنجانی بە شێوەیەکی گوماناوی و بە تۆمەتی سیخوڕیکردن، لووتکەی ئەم ناڕوونی و تەسوییە حیسابانە بوو.