هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم مامۆستایەکی ئایینییان لە گوندی “ئەرمەنی بڵاغی” ناوچەی ئاڵەشینی بۆکان دەسبەسەر کردوە و چارەنووسی نادیارە.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، شەوی سێشەممە ٢٠ی گەلاوێژی ٩٩ی هەتاوی، هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بۆکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی مامۆستایەکی ئایینی لە گوندی ئەرمەنی بڵاغی لە ناوچەی ئاڵەشینی بۆکان و پاش پشکنینی ماڵەکەی، مامۆستا مەلا “ئەمیر ئەرمەنی بڵاغی” و کۆمپیوتەر و مۆبایلەکەشیان لەگەڵ خۆیان بردوە و سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی و خەڵکی ئاوایی ئەرمەنی بڵاغی لە چارەنووسی ناوبراو هیچ هەواڵ و زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.