شاندێکی کۆمیتەی دانمارکی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بە دانانی چەپکە گوڵ لە بەردەم باڵوێزخانەی فەڕانسە لەو وڵاتە ڕێزیان لە یادو بیرەوەریی قوربانیانی ڕووداوە تێرۆریستییەکەی پاریس گرت.
هەیئەتێکی کومیتەی حیزب لە دانمارک، پێکهاتوو لە هیوا زەبیحی، بەرپرسی کومیتەو ڕەحیم خالیدنژادو سەید قادر حوسێنی ئەندامانی کۆمیتە بە مەبەستی گەیاندنی پەیامی سەرەخۆشیی حیزبی دێموکڕاتو دانانی چەپکە گوڵی ڕێزلێنان لە گیانبەختکردووانی هێرشە تێرۆریستییەکانی شەوی هەینی شاری پاریس چوونە بەردەم باڵوێزخانەی فەڕانسە لە کۆپێنهاگ.
شاندی حیزب وێڕای لایەنەکانی دیکەی بەشدار لەو هاوخەمییەدا چەندین مۆمیان بۆ زیندووڕاگرتنی یادو بیرەوەریی ئەو مرۆڤە بێتاوانانە داگیرساند کە بە شێوەیەکی زۆر دڕندانە دڕندانە بەر هێرشی گرووپی تێرۆریستیی داعش کەوتن.