٧ میلیۆن هێكتار لە زەوی و زارەكانی ئێران مەترسیی بوون بە بیابانیان لە سەرە.
مەترسییی بە بیابان بوون لە ئێران، سێبەری خستۆتە سەر زەویو زارێكی زۆر لەم وڵاتەو بەرەبەرە خەریكە لە ئاستی جیهاندا پلەی یەكەم لەم بوارەوە وەدەست دێنێ.
عەبباس كارگەر، بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری بیابانی ڕێكخراوی دارستانەكان، لێڕەوارو “ئابخیزداری”ی ئێران باسی لە بوونی ٧ میلیۆن هێكتار زەوی قەیران لێدراو لەم وڵاتە كردووە كە مەترسی بە بیابان بوونیان لە سەرە.
ناوبراودهڵێ لە حاڵی حازردا نزیكەی ٧ میلیۆن هێكتار زەوی لە ئێران، مەترسیی گۆڕدران بۆ بیابانیان لە سەرە، ئەوە لە حاڵێك دایە كە نابێ ڕێگە بدرێ، سەرچاوە ئاویو وشكانییەكانی ئێران لەنێو بچن، چونكی لە ئاستەنگە بیابانییەكانی ئەم سەردەمە، پێكهاتنی بیابانە كە وەك بوومەلەرزەی بێدەنگ ناوی دێنن.
جێی باسە بە بیابان بوونی زەویو زارەكانو خۆڵبارینهکان لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، سێبەری خستۆتە سەر شارەكانی ئەم وڵاتە، ئەوەش بۆتە هۆی دروستبوونی نیگەرانی لە بابەت گۆڕدرانی زەویو زارەكانی ئەم وڵاتە بە بیابان. بەڵام كاربەدەستان لەجێگای هەوڵی جیددی بۆ ڕێگری كردن لەم كارەساتە، خۆ له بهرپرسایهتییهکانیان دهدزنهوهو؛ پاساو هێنانەو و بە بیانووی ئەوەی كە زۆربەی ئەم تۆزو خۆڵەی ئەو وڵاتەی گرتۆتەوە لە وڵاتانی دراوسێی وەك عێراق، عەرەبستان و توركیەوە هاتوونەتە ئێران،تا ئێستاش خۆیان لە چارەسەری ئەم گرفتە دزیوهتهوه.