وەلی ئەفشاریو سرووش ئەفشاری، دوو زیندانیی سیاسیی کوردی بهندکراو لە بەندیخانەی ورمێ، پاش کێشانی ههموو ماوه حوكمەكانیان لە زیندان ئازاد كران.
بەپێی ڕاپۆرتی كۆمەڵەی چالاكانی مافەكانی مرۆڤ لە ئێران، سرووش ئەفشاریو وەلی ئەفشاری، ڕۆژی یەكشەممە ٢٤ی خەزڵوەر، پاش كۆتایی ماوەی حوكمەكانیان لە زیندانی ورمێ ئازاد كراون.
ئەم دووبهندکراوه سیاسییە لە مانگی سەرماوەزی ساڵی ١٣٨٩ دەستبەسەر كرانو بە تۆمەتی پێوەندی ههبوونیان بە حیزبە كوردییەكانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران، سزایی 5 ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپا که دوای کێشانی ههموو ئهو ماوه حوکمه، ڕۆژی یهکشهممه ئازاد کران.
جێی باسە وەلی ئەفشاری برای حەبیبوڵڵا و عەلی ئەفشارییهو سرووش ئەفشاریش ئامۆزای ئهو دوو زیندانییه سیاسیه کوردهیه كە لە مانگی ڕەشەممەی ١٣٩٣ بە تۆمەتی شەڕ لەگەڵ خودا ئێعدام كران .