مەسعوود نیلی ڕاوێژكاری ئابووریی حەسەن ڕووحانی دانی بە بارودۆخی شپڕزەی ئابووریی ئێران داناوەو گوتوویەتی: هیچ كات بە ڕادەی ئێستا ئابووریی ئێران خراپو لەژێر فشاری نەبوونی سەرچاوەی ماڵیدا نەبووە.
ناوبراو كە لە كۆبوونەوەی ژووری بازرگانیی تاراندا قسەی دەكرد، گوتی: لە حاڵی حازردا ئابووریی ئێران لەگەڵ كێشەی لە كەمیدانی كڕیار بۆ بەرهەمە نێوخۆییەكان بەرەوڕوویە كە ئەوەش هاوكاتە لەگەڵ دابەزینی ئاستی توانای کڕینی بنەماڵەكانو ڕێژەی داهاتی سەرانەی ئەم وڵاتە، هەر بۆیە ئێستا شوێنکار ئەم قهیرانه به تهواوی بەدی دەكرێن.
ڕاوێژكاری ئابووریی حەسەن ڕووحانی هەروەها بارودۆخی نالەباری ماڵیو كەڵەكە بوونی قەرزەكانی دەوڵەتی بە یەكێكی دیكە لە گرفتە ئابوورییەكانی ڕێژیم زانیو گوتی: “ئەگەر بارودۆخی ئابووریی دەوڵەت بە بنەما دابنێین لە بواری قەرزی دەوڵەت بە بانكەكان، سندووقەكانی خانەنشینیو پەیمانكارەكان، بۆمان دەردەكەوێ كە ئابووریی ئێران تووشی قەیرانێكی زۆر جیددی بووە.”