هێزی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان بەدوای ئەوەدا كە لە ڕۆژی یەكشەممە ٤ی خەزڵوەر گۆڕێكی بەكۆمەڵیان لە شنگال دۆزییەوە، بۆیان دەركەوت كە هەر لەم شارە گۆڕێكی دیكەی لەم چەشنە ههیهو شاردراوهتهوه.
قاسم سەمیر، بەڕێوەبەری زانیارییەكانی شنگال ڕایگەیاند، که، یەكەم گۆڕ تەرمی ٧٨ ژنی بەساڵاچووی تێدابووە، ئەم گۆڕە لە ڕۆژاوای ناوەندی شنگال دۆزراوەتەوە؛ بەڵام گۆڕە بە كۆمەڵەكەی دیكە كە تەرمی ٥٠ تا ٦٠ ژن و منداڵی تێدابووە، لە ١٥ كیلۆمیتریی ڕۆژاوای ئەم شارە دۆزراوەتەوە.
وهک ناوبراو باسی دهکا تا ئێستاش لە بابەت ئەم گۆڕە بەكۆمەڵەی كە دواجار دۆزراوەتەوە زانیاریی تەواو لەبەر دەستدا نییە، چونكی لە دەوروبەری ئەم گۆڕە بۆمببێکی زۆر داندراوەتەوهو هێشتا ههمووی پووچهڵو کۆ نهکراونهتهوه.
هاوینی ساڵی ڕابردوو گرووپی داعش دەستیان بەسەر شاری شنگالدا گرت و بە هەزاران كەس لە هاووڵاتییانی ئیزەدیی خەڵكی ئەم شارە بە دەستی جینایەتكارانی ئەم گرووپە كوژران یا بە دیل گیران.
حەوتووی ڕابردوو هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە پشتگیریی هێزی ئاسمانیی ئهمریكا لە عەمەلیاتێكدا توانییان پاشەكشە بەم گرووپە تێرۆریستییە بكەنو شاری شنگال ڕزگار بكەن.
قاسم سەمیر هەروەها گوتوویەتی، ئەم كەسانەی كە لەو گۆڕە بەكۆمەڵانەدا نێژراون، دوای داگیركرانی شاری شنگال لە لایەن هێزەكانی داعشەوە بەدیل گیراونو تیرەباران كراون، پاشان تەرمەكانیان لەم گۆڕانەدا ژێر خاک کراوه.