ڕۆژنامه‌ی به‌هار مانشێتی سه‌ره‌کیی نوێترین ژماره‌ی خۆی بۆ دادگایی‌کردنی هاوکاتی سه‌عید مورته‌زه‌وی‌و بابه‌ک زه‌نجانی ته‌رخان کردوه‌و باس له تاڵان‌کردنی ڕێکخراوی دابین‌کردنی کۆمه‌ڵایه‌تی به ئیمزای سه‌عید مورته‌زه‌وی ده‌کا.
ڕۆژنامه‌ی به‌هار نووسیویه‌تی که ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ته‌قی نوربه‌خش، به‌رپرسی ئێستای ڕێکخراوی دابین‌کردنی کۆمه‌ڵایه‌تی جارێکی دیکه‌ش به ئاماژه به پێوه‌ندییه‌کانی نێوان سه‌عید موڕته‌زه‌وی‌و بابه‌ک زه‌نجانی گوتی له کاتی به‌رپرسایه‌تیی موڕته‌زه‌وی له دابین‌کردنی کۆمه‌ڵایه‌تی‌دا گه‌نده‌ڵی‌و لادانێکی ئیداریی زۆر له‌و رێکخراوه‌یه‌دا کراوه‌و به‌رپرسایه‌تیی هه‌مووی له ئه‌ستۆی موڕته‌زه‌وی‌یه. ئه‌و وه‌ک نموونه ئاماژه به ئیمزاکردنی چه‌ک به‌بێ ئیمزای به‌ڕێوبه‌ری گشتیی دارایی ڕێکخراوه‌که‌و هه‌روه‌ها ئیمزاکردن‌و گۆڕینی چه‌ک له په‌ڕێکه‌وه بۆ پێنج په‌ڕ. نوره‌خش ده‌ڵێ هه‌موو ئه‌و لادان‌ق دزییانه له سزانامه‌که‌ی موڕته‌زه‌وی‌دا هاتوه.
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه هه‌روه‌ها باس له دیارنه‌مانی ٤ میلیارد و ٢٠٠ میلیۆن یورو له حیسابی ڕێکخراوی دابین‌کردنی کۆمه‌ڵایه‌تی له سه‌رده‌می سه‌رۆکایه‌تیی سه‌عید موڕته‌زه‌وی ده‌کاو، له زمان ته‌قی نوربه‌خش نووسیویه‌تی: له‌و کات‌دا له‌لایه‌ن بانکه‌وه ڕاگه‌یه‌ندرا که ٤ میلیارد و ٢٠٠ میلیۆن یورۆ یه‌کجێ له حسێبی دابین‌کردنی کۆمه‌ڵایه‌تی کراوه، به‌ڵام دوای که‌متر له مانگێک ڕاگه‌یه‌ندرا که هیچ پووڵێک له‌و حسێبه‌دا نییه.
به‌رپرسی ئێستای دابین‌کردنی کۆمه‌ڵایه‌تی به ئاماژه به‌وه‌ی له سه‌رده‌می سه‌رۆکایه‌تیی سه‌عید مورته‌زه‌وی‌دا سیستماتیک‌و به شێوه‌ی تۆڕ‌و ڕایه‌ڵ دزی‌و لادانێکی زۆر له ڕێکخراوی دابین‌کردنی کۆمه‌ڵایه‌تی‌دا کراوه، گوتی: ئه‌و ڕێکخراوه‌یه جارێکی دیکه‌ش داوای له داواکاری گشتیی وڵات کردوه که چاره‌نووسی ئه‌و چه‌کانه ڕوون بکاته‌وه که دابین‌کردنی کۆمه‌ڵایه‌تی له سه‌رده‌می سه‌رۆکایه‌تیی موڕته‌زه‌وی‌دا کێشاونی.